توێژینەوەیەک هۆشداری لە بچووکبوونەوەی رووبەری دارستانی ئەمازۆن دەدات

15-09-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی نوێترین ئەو داتایانەی بڵاوکراونەتەوە، رووبەری دارستانی ئەمازۆنی بەرازیل لە ماوەی چوار دەیەی رابردوودا هێندەی رووبەری ئیسپانیا بچووک بووەتەوە.
 
رۆژی دووشەممە، 15ـی ئەیلوولی 2025، برۆنۆ فێرێرا، توێژەر لە پلاتفۆرمی چاودێریی ماپبیۆماس MapBiomas  رایگەیاند، ئەمازۆن لە "خاڵی نەگەڕانەوە" نزیک دەبێتەوە، کە لەدەستدانی 20٪ بۆ 25٪ی رووەکەکانیەتی لەو خاڵەدا "چیدیکە ناتوانێت وەکو دارستانێکی باراناوی خۆی بپارێزێت."
 
بەرازیل کە لە مانگی تشرینی دووەمدا لە شاری بێلێمی ئەمازۆن میوانداریی کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP30) دەکات، 60٪ی ئەو دارستانە باراناوییەی لەخۆگرتووە کە بەنێو 9 وڵاتدا درێژ دەبێتەوە.
 
وێنەکانی مانگی دەستکرد کە لەلایەن ماپبیۆماسەوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە، لەدەستدانی 49.1 ملیۆن هێکتار دارستانی باراناوییان لەنێوان ساڵانی 1985 و 2024دا دەرخستووە.
 
داتاکان دەریدەخەن، ئەگەر جۆرەکانی دیکەی رووەکیش هەژمار بکرێن، ئەمازۆن لەو ماوەیەدا 13٪ی رووەکی رەسەنی خۆی لەدەستداوە.
 
ماپبیۆماس رایگەیاندووە، لەو ماوەیەی توێژینەوەکەی لەسەر کراوە، بەخێوکردنی ئاژەڵ نزیکەی پێنج هێندە زیادی کردووە.
 
بڕینەوەی دارستانەکان لە دوای ئەوەی لویز ئیناسیح لولا دا سیلڤیا، سەرۆکی بەرازیل لە ساڵی 2013 هاتە دەسەڵات، کەمیکردووە. بەڵام وشکەساڵییەکی مێژوویی بووە هۆی بڵاوبوونەوەی ئاگری دارستانەکان لە ناوچەکەدا، کە بووە هۆی زیادبوونی 4٪ی بڕینەوەی دارستانەکان لەنێوان ئابی 2024 و تەممووزی 2025دا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.