بۆ یەکەمجار دوای دوو ساڵ؛ پووتین و شۆڵتز پێکەوە قسەیان کرد

15-11-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکی رووسیا بە تەلەفۆن قسەیان کرد. ئەوەش لە کاتێکدایە، نزیکەی دوو ساڵ بوو دوو سەرکردەکە قسەیان پێکەوە نەکردبوو.

رۆژی هەینی 15-11-2024 ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا و ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بە تەلەفۆن قسەیان کرد. سەرچاوەیەک لە حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە نزیکەی کاژێرێکی خایاندووە.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس شۆڵتز نووسیویەتی، "لەگەڵ سەرۆک پووتین بە تەلەفۆن قسەمان کرد؛ داوام لێکرد شەڕەنگێزیی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا کۆتایی پێبهێنێت و هێزەکانی بکشێنێتەوە. مەرجە رووسیا خواستی گفتوگۆ لەگەڵ ئۆکراینا پیشان بدات، بەو ئامانجەی ئاشتییەکی درێژخایەن و دادپەروەر بەدیبێت."

لە کانوونی یەکەمی 2022ەوە یەکەمجارە دوو سەرکردەکە قسە دەکەن. لەوکاتەوەی جەنگی ئۆکراینا لە شوباتی 2022 دەستی پێکردووە، پووتین قسەی لەگەڵ زۆرێک لە سەرکردەکانی ناتۆ و وڵاتانی رۆژئاوا نەکردووە.

پووتین پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا هەیە.

پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لە کاتێکدایە، رووسیا لە جەنگێکی درێژ و قورسدایە لەگەڵ ئۆکراینا.

ئەڵمانیا هەمیشە پشتگیریی خۆی بۆ ئۆکراینا دەربڕیوە و دوای ئەمریکا، زۆرترین هاوکاریی سەربازیی کیێڤی کردووە. ئەڵمانیا تاوەکو ئێستا بایی نزیکەی 34 ملیار یۆرۆ یارمەتیی ئۆکراینای داوە؛ 28 ملیار یارمەتیی سەربازی و 6 ملیاریشی وەک یارمەتیی مرۆیی بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.