ترەمپ داوای 5 ملیار دۆلار قەرەبوو لە BBC دەکات

15-11-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، جەخت دەکاتەوە کە سکاڵا لەسەر دامەزراوەی پەخشی بەریتانی (BBC) تۆمار دەکات و داوای 5 ملیار دۆلار قەرەبوویان لێ دەکات.
 
کێشەکە چییە؟
 
ترەمپ دەڵێت، BBC گوتارێکی ئەویان بە شێوەیەکی هەڵە مۆنتاژ کردووە. لە کاتی رووداوەکانی هەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس لە 6ی کانوونی دووەمی 2021، ترەمپ گوتارێکی پێشکەش کرد. BBC چەند رستەیەکی جیاوازی نێو گوتارەکەی بڕیوە و پێکەوەی لکاندوون، بۆ ئەوەی وا دەربکەوێت کە ترەمپ راستەوخۆ داوا لە لایەنگرانی دەکات هێرش بکەنە سەر باڵەخانەکە، لە کاتێکدا لە راستیدا بەو شێوەیە نەیگوتووە.
 
وەڵامی BBC چی بووە؟
 
دوای ئەوەی کێشەکە گەورە بوو، لە بەرامبەر ئەو شێوازە مۆنتاژکردنە، BBC داوای لێبووردنی کرد. بەڵام دەڵێن ئەمە ناچێتە چوارچێوەی "ناوزڕاندن"ـەوە و ترەمپ ناتوانێت لە رووی یاساییەوە سکاڵایان لەسەر تۆمار بکات.
 
سەرەڕای ئەمەش، کێشەکە هێندە گەورە بووە کە بەڕێوەبەری گشتیی BBC و بەرپرسی ژووری هەواڵیان ناچاربوون دەست لەکار بکێشنەوە.
 
ترەمپ چی دەکات؟
 
ترەمپ بە داوای لێبوردنەکە رازی نییە و دەڵێت، هەفتەی داهاتوو سکاڵا تۆمار دەکات و داوای 1  تا 5 ملیار دۆلار قەرەبوو دەکات. هەروەها بەنیازە پەیوەندی بە کیەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاوە بکات بۆ ئەوەی لەسەر ئەم بابەتە قسەی لەگەڵدا بکات.
 
ترەمپ دەڵێت: "خەڵکی بەریتانیا زۆر تووڕەن. چونکە ئەمە دەریخست کە BBC هەواڵی ساختە بڵاودەکاتەوە."
 
ئەمە یەکەمجارە ترەمپ بەم شێوەیە هەڕەشە لە دەزگایەکی میدیایی دەرەوەی ئەمریکا دەکات، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی ناکۆکی لەنێوان واشنتن و لەندەن.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کیرل باژانۆڤ، ئەو رۆژنامەڤانەی داوای هاوسەرگیریی لە خۆشەویستەکەی کرد.

رۆژنامەڤانێک لە کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی پووتین دا داوای هاوژینی لە خۆشەویستەکەی کرد

زۆربەی گەنجان کاتێک داوای پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لە خۆشەویستەکانیان دەکەن، شوێنە رۆمانسییەکانی وەک نزیک تاوەری ئیڤڵ، کەنار دەریا یان رێستۆرانتێکی هێمن هەڵدەبژێرن، بەڵام رۆژنامەڤانێکی رووسی شوێنێکی تەواو جیاوازی هەڵبژارد.