نێردەی UN لە سووریا: هیوادارین سزاکانی سەر سووریا زوو هەڵبگیرێن

15-12-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا لە دیمەشقەوە گوتی، هیوادارن سزاکانی سەر سووریا زوو هەڵبگیرێن و دووبارە ئاوەدانیی وڵاتەکە ببینن.
 
رۆژی یەکشەممە 15-12-2024، گیێر پێدرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا گەیشتە دیمەشق. لە بەردەم مایکی چەند کەناڵێک کە مایکی رووداویشی لێبوو گوتی: "پرسیارە سەرەکییەکە لەبارەی بووژانەوەی ئابووریی سووریایە. پێویستە بە زوو چارەسەر بکرێت. هیوادارین سزاکانی سەر سووریا زوو هەڵبگیرێن بۆ ئەوەی دووبارە ئاوەدانیی سووریا ببینین."
 
رۆژی 08-12-2024 چەکدارانی دەستەی تەحریری شام (هەتەشە) و گرووپە هاوپەیمانەکانی کەوتنی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریایان راگەیاند و دەستیان بەسەر دیمەشقدا گرت.
 
کەوتنی دیمەشق دوای 24 ساڵ سەرۆکایەتیی بەشار ئەسەد، 13 ساڵ جەنگی ناوخۆ و 50 ساڵ حوکمی بنەماڵەی ئەسەد هات.
 
پێدرسن گوتی: "پێویستە پرۆسەی سیاسیی سووریا دەستپێبکات و گشتگیر بێت. پێویستە ئەم پرۆسەیە، هەروەک ئاشکرایە لەلایەن سووریاییەکانەوە بکرێت. بۆیە ئەمە لەسەر شانی سووریاییەکانە و پێویستە یارمەتییان بدرێت."
 
نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوایکرد، دامەزراوە حکومییەکان بەگەڕبخرێن، خزمەتگوزارییەکان دەستپێبکەنەوە و یارمەتیی زیاتری مرۆیی بگاتە سووریا. ئەو هەروەها گوتی: "پێویستە دادپەروەری و لێپرسینەوە لە تاوان ببینین، پێویستە لەوە دڵنیابینەوە کە ئەوانە بە نێو سیستمێکی دادیی متمانەپێکراودا  تێپەڕ دەبن و هیچ تۆڵەسەندنەوەیەک نابینین."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.