لە نێو ترامێکی ئەڵمانیا پیاوێک ئاگری لە ژنێک بەردا

16-03-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت، بەدوای پیاوێکدا دەگەڕێن کە لەنێو شەمەندەفەرێکی جۆری (ترام) سووتەمەنییەکی بەسەر ژنێکدا پرژاندووە و ئاگری تێبەرداوە. ژنەکە لە نەخۆشخانەیە و برینی سەختە. 
 
رۆژی یەکشەممە، 16-03-2025، پۆلیسی ئەڵمانیا رایگەیاند، ژنەکە تەمەنی 46 ساڵە و لە ترامێکی شاری گێرا لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا کراوەتە ئامانج.
 
پۆلیسی هەرێمی سوورینجیا رایگەیاند: "پیاوەکە بە سپرا جۆرێک سووتەمەنی بە ژنەکەدا پرژاندووە، دواتر ئاگری تێبەرداوە. لە رووداوەکە هیچ کەسێکی دیکە بەرنەکەوتوون."
 
کاتێک ژنەکە دەسووتێت، سەرنشینەکانی دیکەی نێو ترامەکە پەنجە بە دوگمەی (وەستانی فریاگوزاری) دەنێن، پیاوەکەش سوود لەم دەرفەتە وەردەگرێت و هەڵدێ. 
 
شوفێری ترامەکە بە ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆڵی دۆخەکەی کرد، بەڵام ژنەکە بەشێکی زۆری جەستەی سووتا و بە هێڵیکۆپتەر بۆ نەخۆشخانەیەک گوازرایەوە. 
 
پۆلیس رایگەیاند، هەموو مەفرەزەکانیان "چالاکانە بەدوای تاوانبارەکە دەگەڕێن"، کە تاوەکو ئێستا ناسنامەی دیار نییە.
 
لێکۆڵەران بەدوای ئەوە دەگەڕێن ئایا ژن و پیاوەکە یەکدییان ناسیوە یان نا، ئایا ئەو تاوانە هۆکاری هەبووە یانیش هەڕەمەکی کراوە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.