ترەمپ و ستامەر جەخت لەسەر کردنەوەی تەنگەی هورمز دەکەنەوە

16-03-2026
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و کییەر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، بە تەلەفۆن قسەیان کردو باسیان لە "گرنگی" دووبارە کردنەوەی تەنگەی هورمز کرد، کە ئێستا لەلایەن ئێرانەوە داخراوە.
 
رۆژی یەکشەممە، 15ـی ئاداری 2026، گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە راگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد: "هەردوو سەرۆک باسیان لە بارودۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی نیوەڕاست و گرنگی کردنەوەی تەنگەی هورمز کرد، بە مەبەستی کۆتاییهێنان بەو پەککەوتنەی لە گواستنەوەی دەریایی جیهانیدا دروستبووە، کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووەکان لە سەرانسەری جیهاندا."
 
ئەم پەیوەندییە دوای ئەوە دێت، کە رۆژی شەممە، دۆناڵد ترەمپ داوای لە چەند وڵاتێکی وەک چین، فەرەنسا، ژاپۆن، کۆریای باشوور و بەریتانیا کردبوو، کەشتیی جەنگی بنێرن بۆ ئەوەی هاوکاری ئەمریکا بکەن لە پاراستنی ئاسایشی تەنگەکەدا.
 
سوپای ئێران بە کردەیی ئەو رێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەی داخستووە، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، بە ئامانجی لێدان لە ئابووری جیهان و دروستکردنی گوشار لەسەر واشنتن، لە کاتێکدا کە نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
 
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، کییەر ستامەر"سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بۆ ئەو سەربازە ئەمریکییانە دەربڕی کە لە کاتی ململانێکاندا گیانیان لەدەستداوە."
 
ئەمە لەکاتێکدایە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، "تەنگەی هورمز بەڕووی هەموو لایەکدا کراوەیە، تەنیا بۆ کەشتییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نەبێت."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فرێدریش مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا

ئەڵمانیا هۆشداری لە جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەدات؛ "لێکەوتەکانی ئەمریکاش تێدەپەڕێنێ"

فرێدریش مێرتز، راوێژکاری ئەڵمانیا هۆشدارییەکی تووندی دا سەبارەت بە بەردەوامیی جەنگ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و رایگەیاند، ئەم ململانێیە سەقامگیریی جیهانی زۆر لە دەرەوەی سنوورەکانی ناوچەکەش تێکداوە و گەشەی ئابووری خستووەتە مەترسییەوە.