بەریتانیا و سیاسەتە نوێیەکەی کۆچ: 10 ساڵ چاوەڕوانی بۆ مافی مانەوە

17-05-2025
رووداو @Rudawkurdish
ژمارەیەک کۆچبەر هەوڵی گەیشتن بە بەریتانیا دەدەن. وێنە: ئەرشیڤ
ژمارەیەک کۆچبەر هەوڵی گەیشتن بە بەریتانیا دەدەن. وێنە: ئەرشیڤ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە بەریتانیا ئەم هەفتەیە کەیر ستامەر، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە سیاسەتی نوێی کۆچبەریی حکومەتەکەی ئاشکرا کرد، سیاسەتێک کە زۆر کەسی لە ناوەوە بەریتانیا و دەرەوەش تووشی شۆک کرد، چونکە شتی وای تێدایە لە شوێنی دیکەی وڵاتێکی ئەورووپی ئەوپەڕی راستئاژۆ تووندئاژۆکان و پارتە دژە کۆچبەرەکانیش داوای ناکەن.
 
بەپێی ئەو سیاسەتەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ئاشکرای کرد، لەمەودوا هەر کۆچبەرێک بیەوێت ببێتە هاووڵاتیی وڵاتەکە یان لەوەش کەمتر، ئەگەر بیەوێت مافی مانەوەی هەمیشەیی (ئیقامەی دائیمی) وەربگرێت، دەبێت 10 ساڵی رەبەق چاوەڕوان بێت.
 
بڕیارەکانی حکومەتی بەریتانیا لەژێر گوشاری زۆری شەقام و دەنگدەراندایە، کە دەڵێن خەریکە وردە وردە بەریتانیا بەهۆی کۆچبەرانەوە لەدەست دەچێت.
 
رەنگە بۆ خوێنەرانی ئەم هەواڵە ئەوە پرسیار بێت کە ئەو سیاسەتە نوێیە تووندە چییە و بۆچی هاتووە؛ هەروەها بۆچی ئێستا لە بەریتانیا کوردی ئەوێ دەستیان بە هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوە کردووە بۆئەوەی سیاسەتە نوێیەکە کاری پێنەکرێت.
 
هاوژین مستەفا بەرپرسی بەدواداچوون لە کۆمەڵەی کوردیی بەریتانیا، لەو بارەیەوە میوانی دیاسپۆرا بوو، روونکردنەوەی زیاتری لەبارەی سیاسەتە نوێیەکەی حکومەتی بەریتانیا دەربارەی کۆچبەران خستەڕوو.
 
بەرپرسی بەدواداچوون لە کۆمەڵەی کوردیی بەریتانیا هۆشداریی دا دەربارەی ئەو گۆڕانکارییانەی بەسەر یاسای پەنابەران و کۆچبەران لە بەریتانیا هاتووە و رایگەیاند، "بەپێی پڕۆژەیاسای نوێ، پەنابەران دەبێت 10 ساڵ چاوەڕێی مافی مانەوەی هەمیشەیی بکەن، بەڵام بەپێی پڕۆژەیاساکە، سەرۆکوەزیران دەستنیشانی نەکردووە پەنابەری یاسایی دەگرێتەوە یان نا."
 
هاوژین مستەفا ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەو کەسانەی بۆ کارکردن و خوێندن دێنە بەریتانیا بە 5 ساڵ مافی مانەوە وەردەگرن،" هەروەها روونیکردەوە، تائێستا پڕۆژەیاساکە نەچووەتە پەرلەمان و دەنگی لەسەر نەدراوە.
 
 
لەبارەی دۆخی وڵاتانی ناوچەکە، هاوژین مستەفا رایگەیاند، "عێراق و هەرێمی کوردستان وڵاتی سەلامەتن،" بۆیە کاریگەرییان لەسەر دۆسیەی کۆچبەران و پەنابەرانی ئەو ناوچانە دەبێت.
 
هەروەها ئاشکرای کرد، "پارتی دەسەڵاتداری بەریتانیا بەرامبەر بە پرسی کۆچبەر تووندە" و گوتیشی، "بەریتانیا رێککەوتنی کردووە بۆ ناردنەوەی ئەو پەنابەرانەی هیچ مافێکیان نییە."
 
بەرپرسی بەدواداچوون لە کۆمەڵەی کوردیی بەریتانیا لە کۆتاییدا ئامۆژگاریی گەنجانی کوردی کرد و گوتی، "گەنجانی کورد لە رێگەی کۆچی یاساییەوە دەتوانن بێنە بەریتانیا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە