رووداو دیجیتاڵ
ئەوانەی نایانەوێت بکەونە دەست قاچاخچیی ساختەچی و بێ بەزەیی، رێگەی یاسایی بۆ چوونە ئەورووپا دەگرنەبەر؛ وەکو ڤیزای خوێندن یان کار، یانیش ئەگەر خواپێداو بن دەتوانن بە وەبەرهێنان و بە پارە مافی مانەوە بۆ خۆیان و ماڵباتیان دەستبخەن، ئەوەش پێی دەگوترێت (ڤیزای زێڕین) و زۆر وڵاتی یەکێتیی ئەورووپا هەیانە.
هەفتەکانی رابردوو ئەمریکاش دەستی بە پرۆژەیەکی لەو شێوەیە کردووە و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاتەکە رایگەیاندووە، هەر کەسێک 5 ملیۆن بدات، مافی مانەوە لە ئەمریکا وەردەگرێت.
رەنگە ئەوە بۆ زۆر کەس شتێکی خۆش و باش بێت و بەڕاستیش ئەمریکا ئەو شوێنەیە کە مرۆڤ حەز بکات تێیدا بژی و پیر ببێت؛ بەڵام لێکۆڵینەوەکان دەریدەخەن کە تاوەکو ئێستاش خواست زۆرتر لەسەر ڤیزای زێڕینی ئەورووپییە نەک ئەمریکی، رەنگە هۆکاری سەرەکییش ئەوە بێت کە ڤیزای ئەورووپی هەرزانتر دەکەوێت و هەموو کەس 5 ملیۆن یۆرۆی نییە بۆئەوەی پێی بچێتە ئەمریکا.
دامەزراوەی پرۆپێرتی وایەری بەریتانی لێکۆڵینەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە دەریدەخات زۆربەی ئەوانەی دەیانەوێت بە وەبەرهێنان مافی مانەوە وەربگرن، دەچنە شوێنێکی وەکو هەنگاریا یان یۆنان.
لە هەنگاریا لەجیاتی 5 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، کە دەکاتە نزیکەی 4 ملیۆن و 700 هەزار یۆرۆ، خەڵک بە سەرووی 250 هەزار یۆرۆ دەبنە خاوەنی ئیقامە؛ هەڵبەت دەبێت ئەوە بڵێین کە ئەو پارەیە نرخی ئیقامەکە نییە و نافەوتێت، بەڵکو بەرامبەر ئەو پارەیە لەو وڵاتە موڵکێک یان پرۆژەیەکی دیکەی وەبەرهێنان دەکڕیت و هەر موڵکی خۆت دەمێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ