فەرەنسا لە دادگەی نێودەوڵەتیی داد سکاڵایەکی لە دژی ئێران تۆمارکرد

16-05-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند، لە دادگەی نێودەوڵەتیی داد سکاڵایەکیان لە دژی ئێران تۆمارکردووە، هۆکارەکەشی بۆ دەستگیرکردنی هاووڵاتییانی فەرەنسا لەلایەن ئێرانەوە گەڕاندووەتەوە.
 
رۆژی هەینی، 16ـی ئایاری 2025، ژان نۆیێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بە میدیای وڵاتەکەی گوت، فەرەنسا لە سکاڵاکەی ئێران تۆمەتبار دەکات بەوەی "پێشێلکاری بەرامبەر بە ئەرکەکانی بۆ پاراستنی سیسیل کۆلێیەر و جاک پاریس کردووە و لە دۆخێکی زۆر خراپدان، کە دەچێتە خانەی ئەشکەنجەدان."
 
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دەشڵێت، پاریس "ماندوونەناسانە" کار بۆ ئازادکردنی هاووڵاتییەکانی لە ئێران دەکات. 
 
سەرەتای ئەم مانگە، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا دوو هاووڵاتی وڵاتەکەی بە "بارمتە" ناوبرد و بەڵێنی دا کە ئازادیان دەکەن. 
 
زیاتر لە سێ ساڵە ئێران ئەو دوو هاووڵاتییە فەرەنسییەی لە تاران دەستگیر کردووە و بەوە تۆمەتباری کردوون کە بۆ مەبەستی سیخوڕی سەردانی ئەو وڵاتەیان کردووە، فەرەنساش تۆمەتەکان، رەتدەکاتەوە. 
 
رۆژی پێنجشەممە، کریستۆف لیمۆین، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا رایگەیاند: "تاوەکو ئەو کاتەی ئەو دوو هاووڵاتییەمان ئازاد دەکرێن، گوشارەکانمان لەسەر بەرپرسانی ئێران بەردەوام دەبن."
 
جگە لەو هاووڵاتییە فەرەنسییانە، ئێران ژمارەیەک هاووڵاتی وڵاتانی دیکەی رۆژئاواشی بە تۆمەتی جیا جیا دەستگیر کردووە. رۆژئاوا، ئێران بەوە تۆمەتبار دەکات کە بە مەبەست ئەوە دەکات و دەیەوێت وەکو گوشار بەکاریبهێنێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.