رووداو دیجیتاڵ
بەشێک لە خزمەتگوزارییەکانی فەیسبووک، مێسنجەر، وەتسئەپ و ئینستاگرام کە هەموویان سەر بە کۆمپانیای مێتان، لە لای چەندین بەکارهێنەرەوە لەکارکەوتوون.
لە هەرێمی کوردستان، بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕانە بەهۆی کێشەکەوە ناتوانن وێنە و نامەی دەنگی بنێرن. هەروەها لە مێسنجەری فەیسبووک و ئینستاگرامیش ڤیدیۆش نانێردرێت.
تۆڕی کۆمەڵایەتیی وەتسئەپ لە تویتێکدا دەڵێت: "ئێمە ئاگادارین کە رەنگە بەشێکتان لە ناردنی وێنە و دەنگدا لەسەر وەتسئەپ رووبەڕووی کێشە ببنەوە. کاردەکەین بۆ ئەوەی شتەکان دووبارە 100٪ کاربکەنەوە. لە زانیاریی نوێ ئاگادارتان دەکەینەوە."
تۆڕەکانی ئینستاگرام و فەیسبووک هیچ راگەیێندراوێکی دەستبەجێیان نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ