لە مەلەوانگەیەکی ئەمریکا تەقەکەرێک 10 کەسی بریندار کرد

16-06-2024
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ویلایەتی مشیگن لە ئەمریکا کەسێک دەچێتە نێو مەلەوانگەیەک و بە تەقەی هەڕەمەکی 9 بۆ 10 کەس بریندار دەکات؛ هێشتا پۆلیس تەقەکەرەکەی دەستگیر نەکردووە.
 
رۆژی یەکشەممە 16-06-2024 لە مەلەوانگەیەکی ویلایەتی مشیگن لە ئەمریکا، هەروەک پۆلیسی شاری ئۆوکلاند لەو ویلایەتە باسی دەکات، کەسێک بە تەقەی هەڕەمەکی 9 بۆ 10 کەسی بریندار کرد، یەکێک لە بریندارەکان منداڵە.
 
مایکڵ بۆوچارد، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئۆوکلاند گوتی، "ئەو کەسە لە گەڕەکی رۆچستەر هیڵز لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزیوە و بەرەو مەلەوانگەیەک کە لەنێو پارکێکە چووە. بە هەڕەمەکی دەستی بە تەقەکردن کردووە، کاتێک گوللـەی پێنەماوە، دووبارە چەکەکەی پڕ گوللـە کردووە و دیسانەوە دەستی بە تەقەکردن کردووە و دواتر ئەو شوێنەی جێهێشتووە."
 
بۆوچارد دەڵێت، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە ژمارەی بریندارەکان 9 بۆ 10 کەس دەبن و لە تەمەنی جیاوازدان، یەکێکیان تەمەنی هەشت ساڵە. پۆلیس دەشڵێت، "دەستمان بەسەر دەمانچەیەکی جۆری گڵۆک گرتووە."
 
هێشتا هێرشکارەکە دەستگیر نەکراوە و پۆلیس دەڵێت، تیمی سوات و چەند ئۆتۆمبێلێکی گوللـەنەبڕ لە ناوچەکە بڵاوەیانپێکراوە و "بڕوامان وایە گومانلێکراوەکە هەر لەو ناوچەیە بێت."
 
گرێچن ویتمەر، حاکمی مشیگن لە ئێکس نووسی، "چاودێریی دۆخەکە دەکەین و لەگەڵ بەرپرسانی ناوچەکە لە پەیوەندیداین."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی ئۆتۆمبێلی جەنەڕاڵ ڤانیل سارڤارۆڤ پاش تەقینەوە.

چەند کاژێرێک دوای گفتوگۆکانی ئەمریکا، جەنەڕاڵێکی رووسی کوژرا

بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە، لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە لە باشووری مۆسکۆ، جەنەڕاڵێکی باڵای سوپای رووسیا کوژرا. رووداوەکە تەنیا چەند کاژێرێک دوای کۆتاییهاتنی گفتوگۆی شاندەکانی رووسیا و ئۆکراینا دێت لە شاری مەیامیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ. لێکۆڵەرانی رووسیاش پەنجەی تۆمەت بۆ "هێزە تایبەتەکانی ئۆکراینا" رادەکێشن.