رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی سوێد هۆشداری بە هاووڵاتییانی دەدات بەهیچ شێوەیەک گەشت بۆ عێراق نەکەن.
ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی حوزەیرانی 2025، وەزارەتی دەرەوەی سوێد لە راگەیێندراوێکدا هۆشداری بە هاووڵاتییانیدا بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست گەشت بۆ عێراق نەکەن.
وەزارەتی دەرەوە داواشیکرد هەر هاووڵاتییەکی سوێد لەبەر هەر هۆکارێک لە عێراقە، دەستبەجێ و بە زووترین کات ئەم وڵاتە جێبهێڵن و لەگەڵ باڵیۆزخانەکان لە پەیوەندیی بەردەوامدا بن.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی سوێد بڵاویکردەوە، هۆشدارییەکە دەستبەجێیە و بۆ کاتێکی نادیار بەردەوام دەبێت.
ئەم هۆشدارییەی وەزارەتی دەرەوەی سوێد لە کاتێکدایە، رۆژی 15ـی حوزەیران هۆشدارییەکی بەپەلەی بۆ سەرجەم هاووڵاتییانی بڵاوکردەوە و داوای لێکردن گەشت بۆ فەلەستین و ئیسرائیل نەکەن و ئەوانەی لەوێشن بەپەلە جێیبهێڵن.
بەرەبەیانی رۆژی 13ـی حوزەیرانی 2025، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ئێران. لە کاردانەوەی هێرشەکەدا، ئێران ئێوارەی هەمان رۆژ بە مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەر تەلئەڤیڤ و چەند شارێکی دیکەی ئیسرائیل.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ