جیهان
لەکاتی دروستبوونی بوومەلەرزەکەی ئالاسکا باوکێک منداڵەکانی دەکاتە باوەش و رادەکات. وێنە: لە ڤیدیۆیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەرگیراوە
رووداو دیجیتاڵ
دەزگای چاودێریی جیۆلۆجیی ئەمریکا رایگەیاند، لە ناوچەی نیمچە دوورگەی ئالاسکای ئەمریکا، ئەمڕۆ یەکشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری رێختەر روویداوە و هۆشداریی تسوونامی دەدرێت.
سیستمی ئاگادارکردنەوەی تسوونامیی ئەمریکا، هۆشداری دەدات لەوەی کە لە باشووری ویلایەتی ئالاسکا و نیمچە دوورگەکە، مەترسیی دروستبوونی تسوونامی هەیە، کە بریتییە لە بەرزبوونەوەی شەپۆلەکانی دەریا و دروستبوونی لێشاو بۆ نێو شارەکان لە ئەنجامی بوومەلەرزەوە.
بەگوێرەی دەزگای چاودێریی جیۆلۆجیی ئەمریکا، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی 9.3 کیلۆمەتر بووە، کاژێر 06:48 بە کاتی گرینچ (9:48) بەکاتی هەولێر روویداوە.
هاوکات فەرمانگەی نیشتمانیی کەشوهەوای ئەمریکا دوای بوومەلەرزەکە ئاگادارکردنەوەی سووری راگەیاند. هەروەها دەزگای چاودێریکردنی گڕکانەکانی ئالاسکا هۆشداریی دروستبوونی مەترسیی لە گڕکانێکی ویلایەتەکە دا، ئەوەش دوای ئەوەی کە خۆڵەمێشێکی گەورەی فڕێدایە ئاسمان.
ئالاسکا دەکەوێتە سەر ئەڵقەی ئاگرینی زەریای هێمن کە بوومەلەرزەی زۆری تێدا روودەدەن.
ساڵی 1964 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 9.2 پلە لە ئالاسکای دا، کە بەهێزترینە تاوەکو ئێستا لە کیشوەری ئەمریکای باکوور تۆمارکرابێت.
بوومەلەرزەکە بووە هۆی وێرانبوونی شاری ئەنکۆرج و دروستبوونی تسوونامی لە کەنداوی ئالاسکا، کەناری رۆژئاوای ئەمریکا و هاوای. ئەوکات 250 کەس بەهۆی تسوونامی و بوومەلەرزەوە گیانیان لەدەستدا.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ