چوار کەس لە ئەڵمانیا بە تۆمەتی کوشتنی کۆچبەرێک لە تەنیشت پەرلەمانی هۆڵەندا دەستگیر کران

16-08-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
گەنجە کوژراوەکە لە کەمپێکی پەنابەراندا دەژیا و خەڵکی سۆماڵە
گەنجە کوژراوەکە لە کەمپێکی پەنابەراندا دەژیا و خەڵکی سۆماڵە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەڵمانیا چوار کەس دەستگیر کران کە پێشتر لە تەنیشت پەرلەمانی هۆڵەندا کۆچبەرێکیان کوشتبوو. ئەڵمانیا دەڵێت، کەسەکانی رادەستی پۆلیسی هۆڵەندی کردووە.
 
ئەو چوار کەسە لە شاری (رێمشاید) بە تۆمەتی بەشداریکردن لە کوشتنی کۆچبەرێک لە هۆڵەندا دەستگیر کراون.
 
مانگی رابردوو، لە شاری دێنهاخ و لە تەنیشت باڵەخانەی پەرلەمانی هۆڵەندا گەنجێکی 23 ساڵەی کۆچبەر هێرشی کرایەسەر و دواتر بەهۆی سەختیی برینەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
 
ئەو چوار کەسەی گیراون، تەمەنیان لەنێوان 19 بۆ 23 ساڵدایە و بە فەرمانی دادگای هۆڵەندی، پۆلیسی هۆڵەندا داوای لە پۆلیسی ئەڵمانی کردووە رادەستیان بکاتەوە.
 
گەنجە کوژراوەکە لە کەمپێکی پەنابەراندا دەژیا؛ خەڵکی سۆماڵە و سێ ساڵ بوو هاتبووە هۆڵەندا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: AA/ Kyle Mazza

ترەمپ بۆ رووداو: باشترە ئێران رێککەوتنێکی دادپەروەرانە بکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، باشترە ئێران بە دانوستاندن بگاتە "رێککەوتنێکی دادپەروەرانە" و گوتیشی، 32 هەزار کەس لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی دژی حکومەت، لە ئێران کوژراون