جیهان
سیناتۆر ریچارد بلومێنتاڵ، ئەندامی دیموکراتی لیژنەی خزمەتگوزارییەکانی سوپا لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا
رووداو دیجیتاڵ
ئەندامێکی دیموکراتەکان لە لیژنەی خزمەتگوزارییەکانی سوپا لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند، لووتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمیر پووتین، هاوتا رووسییەکەی، هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
سیناتۆر ریچارد بلومێنتاڵ، ئەندامی دیموکراتی لیژنەی خزمەتگوزارییەکانی سوپا لە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا بە کەناڵی CNNی گوت، "هیچ لەم لووتکەیە سەوز نەبوو، هیچ و پووچ بوو. تەنیا شان هەڵتەکاندنێک بوو."
ئەو سیناتۆرەی ویلایەتی کنێکتیکەت لە درێژەی قسەکانیدا، رەخنەی لە ترەمپ گرت بۆ شانازیکردن بە هاوڕێیەتییەکەی لەگەڵ پووتین لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا و ئاماژەی بە کردەوەکانی سەرۆکی رووسیا کرد لە ئۆکراینا.
بلومێنتاڵ گوتی، "دڵم تێکچوو کاتێک گوێم لێبوو سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ڤلادیمیر پووتین وەکو هاوڕێیەکی نایابی خۆی وەسف دەکات."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەو سیناتۆرە گوتیشی، "ڤلادیمیر پووتین تاوانبارێکی جەنگە. راستییەکە ئەوەیە کە خەڵک لە سەرانسەری ئۆکراینا خوێنیان دەڕژێت و دەمرن، چونکە پووتین بەردەوامە لە بۆردوومانکردنیان."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ