زیلینسکی: رۆژی دووشەممە لە واشنتن لەگەڵ ترەمپ کۆدەبمەوە

16-08-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت، رۆژی دووشەممە سەردانی واشنتن دەکات بۆ ئەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی "کۆتاییهێنان بە کوشتن و جەنگ" گفتوگۆ بکات. 
 
رۆژی شەممە، 16ـی ئابی 2025، ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ئاماژەی بەوە کرد، بە تەلەفۆن لەگەڵ ترەمپ قسەی کردووە. 
 
زیلینسکی گوتی، ترەمپ "خاڵە سەرەکییەکانی" گفتوگۆی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا پێ راگەیاندووە. 
 
سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت: "رۆژی دووشەممە، لە واشنتن دی سی لەگەڵ سەرۆک ترەمپ کۆدەبمەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وردەکارییەکانی پەیوەست بە کۆتاییهێنان بە کوشتن و جەنگ."
 
چوونی سەرۆکی ئۆکراینا بۆ واشنتن لەسەر بانگهێشتی ترەمپە و زیلینسکی دەڵێت: "سوپاسگوزارم بۆ ئەم بانگهێشتە."
 
کۆبوونەوەکەی واشنتن سێ رۆژ دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ترەمپ و پووتین لە ئەلاسکا دەبێ، کە هیچ راگەیاندنێکی ئاگربەست یان پێشکەوتنێکی خێرای بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە لێنەکەوتەوە. 
 
زیلینسکی داوای کرد هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی وڵاتەکەی لە "هەموو قۆناخێکی" گفتوگۆکاندا بەشداربن؛ هەروەها دووپاتیکردەوە کە ئامادەیە بۆ کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ و پووتین.
 
زیلینسکی گوتیشی: "ئۆکراینا جەخت لەوە دەکاتەوە کە دەکرێ پرسە سەرەکییەکان لەسەر ئاستی سەرکردەکان گفتوگۆیان لەسەر بکرێ و فۆرماتێکی سێقۆڵی بۆ ئەمە گونجاوە."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.