سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ستایشی لووتکەی ترەمپ و پووتین دەکات؛ "جیهان بووەتە شوێنێکی ئارامتر"

16-08-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا ستایشی لووتکەی نێوان ڤلادیمیر پووتین و دۆناڵد ترەمپی کرد، سەرەڕای ئەوەی کۆبوونەوەکە هیچ وردەکارییەکی لەبارەی رێگەیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا تێدا نەبوو.

رۆژی شەممە 16-08-2025 ئۆربان کە وەک سەرکردەیەکی دەگمەنی لایەنگری کرێملن لە ئەورووپا ناسراوە، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: "بۆ ساڵانێک تەماشامان دەکرد کە چۆن دوو گەورەترین هێزی ئەتۆمی چوارچێوەی هاوکارییەکانیان هەڵدەوەشێننەوە و پەیامی نادۆستانەیان ئاراستەی یەکدی دەکرد. ئێستا ئەوە کۆتایی هاتووە. ئەمڕۆ جیهان شوێنێکی ئارامترە بەراورد بە دوێنێ."
 
ئەم لێدوانەی ئۆربان لە کاتێکدایە، لووتکەی رۆژی هەینی لە ئەلاسکا بەبێ هیچ رێککەوتنێکی تەواو لەسەر ئاگربەست لە ئۆکراینا کۆتاییهات. 
 
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "پێشکەوتن" بەدەستهاتووە، بەڵام "هیچ رێککەوتنێک نییە".
 
ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیاش باسی لە گەیشتن بە "تێگەیشتنێک" کرد و هۆشداری دایە ئەورووپا کە "بەربەست دروست نەکەن."
 
کاردانەوەی ئۆربان جیاوازە لەگەڵ هەڵوێستی زۆرێک لە وڵاتانی دیکەی ئەورووپا، بەتایبەتی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەورووپا کە بە گومانەوە لە نیازی رووسیا بۆ ئاشتی دەڕوانن و رەخنەیان لە لووتکەکە گرتووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی گووگڵ

گووگڵ دەڵێت بۆ راهێنانی ژیریی دەستکرد، مافی خۆیەتی هەموو شتێکی ئینتەرنێت کۆپی بکات

کۆمپانیای گووگڵ لە کێشەیەکی گەورەی یاساییدایە و دەڵێت، بۆ راهێنانی مۆدێلەکانی ژیریی دەستکردی وەک Gemini، مافی ئەوەی هەیە هەموو ئەو زانیارییانە بەکاربهێنێت و کۆپی بکات کە بە شێوەی گشتی لەسەر ئینتەرنێت بەردەستن، تەنانەت ئەگەر مافی لەبەرگرتنەوەشیان پارێزراو بێت