رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی کۆشکی کرێملن رایگەیاند، هۆکاری ئەوەی ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و دۆناڵد ترەمپ، هاوتا ئەمریکییەکەی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەڤانانیان لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییە هاوبەشەکەی رۆژی هەینیدا نەدایەوە، ئەوە بووە کە لێدوانەکانیان "هەموو شتێکی تێدابووە."
ئاژانسی هەواڵی ریا نۆڤۆستی رووسیا لە زاری دیمیتری پێسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کرێملنەوە بڵاویکردەوە، کاتێک لێی پرسیوە بۆچی هەردوو سەرکردە تەنیا گوتاریان پێشکێش کردووە، لە وەڵامدا گووتویەتی، "لێدوانی تێروتەسەل دران."
پێسکۆڤ گوتیشی، "گفتوگۆکە بەڕاستی زۆر ئەرێنی بوو، هەردوو سەرۆکەکە باسیان لەوە کرد. ئەمە ئەو جۆرە گفتوگۆیەیە کە رێگەمان پێدەدات بە دڵنیاییەوە پێکەوە لەسەر رێگەی دۆزینەوەی بژاردەکانی چارەسەر بەردەوام بین."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ