ئەڵمانیا زیاتر لە 1500 کۆچبەر لە یۆنان وەردەگرێت

16-09-2020
لهۆن نەسرەدین
نیشانەکردن یۆنان کۆچبەر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی ئەڵمانیا بڕیاری دا هەزار و 533 کۆچبەر لە یۆنان وەرگرێت کە پێشتر لەلایەن یۆنانەوە کەیسەکانیان وەک پەنابەر پەسندکراون.
 
ئۆلاف شوولتز، جێگری راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند، وڵاتەکەی هەزار و 533 کۆچبەر کە ئێستا لە دوورگەکانی یۆنانن، بەتایبەتی لیسبۆس، وەک پەنابەر وەردەگرێت.
 
شوولتز گوتیشی، سەرجەم ئەو کۆچبەرانەی بڕیارە وەریانگرن، پێشتر لەلایەن یۆنانەوە وەک پەنابەر کەیسەکانیان پەسندکراون و ئەڵمانیاش بەدڵنیاییەوە وەک پەنابەر وەریاندەگرێت.
 
جووڵاندنی کەیسی کۆچبەرانی یۆنان لەدوای سووتانی کەمپی ماریۆ دێت کە بەهۆیەوە زیاتر لە 12 هەزار کۆچبەر ئاوارە و بێشوێن ماونەتەوە.
 
میخالیس خریسۆخیدس، وەزیری کاروباری بەرگریی شارساتنیی یۆنان رایگەیاند، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە دۆزینەوەی تاوانبارانی سووتاندنی کەمپی ماریۆ، 5 کەس دەستگیرکراون و گومانلێکراوێکیش هەڵهاتووە.
 
هاوکات شارل میشێل، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا سەردانی دوورگەی لیسبۆسی کرد و لەگەڵ دەربڕینی هاوسۆزی لەگەڵ کۆچبەران، داواشی لە یەکێتیی ئەوروپا کرد ریزەکانی یەکبخات و هەنگاو بەرەو رووبەڕووبوونەوەی بەرەنگارییەکانی پرسی کۆچبەری بنێن.
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا ئاماژەی بەوە دا، "ئێمە دژی ئەوەین یەکێتیی ئەوروپا پشت لە کەیسی کۆچبەرانی یۆنان بکات، چونکە سنووری یۆنان هاوکات سنووری ئەوروپایە".
 
لەدوای سووتانی کەمپی ماریۆ، 10 لە وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا بەڵێنیان 400 لەو منداڵ و مێردمنداڵە کۆچبەرانەی کە بێدایکوباک لە کەمپەکانی یۆناندا ماونەتەوە وەربگرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کرێملین- رووسیا

گواستنەوەی یۆرانیۆمی ئێران بۆ رووسیا؛ مۆسکۆ چاوەڕێی بڕیاری تارانە

لێدوانی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا، سەبارەت بە ئامادەیی مۆسکۆ بۆ گواستنەوەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ رووسیا، لەلایەن سیاسەتمەداران و پسپۆڕانەوە وەک کلیلی چارەسەری قەیرانی ئێران هەژمار دەکرێت.