هاووڵاتییانی مەغریب لەدوای بوومەلەرزەکە ترسیان لە هاتنی سەرما هەیە

16-09-2023
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
گەڕەکێکی مەراکش بەهۆی بوومەلەرزەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە.
گەڕەکێکی مەراکش بەهۆی بوومەلەرزەوە زیانی زۆری بەرکەوتووە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

هاووڵاتییانی شاری مەراکشی مەغریب لە دۆخێکی ناهەمواردا دەژین، ئەوەش بەهۆی بوومەلەرزەکەی 8ی ئەم مانگەوە. 
 
زینە میشغازی، دانیشتوویەکی مەراکشە و دەڵێت، "ژیانمان جێگیر بوو. هەموو شتێکمان بۆ ژیانێکی ئاسایی و پڕ لە ئاشتی هەبوو، بەڵام لە چاو ترووکانێکدا هەمووشتێک گۆڕدرا و ئێستا بێبەشین لە پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیان، وەکو دەستشۆر و ئاو."
 
حکومەتی مەغریب سێ هەزار دۆلاری بۆ هەر خێزانێکی زیانبەرکەوتوو دابینکردووە، بەڵام بەو پارەیە تەنیا بەشێک لە پێداویستییە سەرەکییەکان دابین دەکرێن. هاووڵاتیان هەر لە ئێستاوە خەمی چەند هەفتەی دیکەیانە، ئەوەش کاتێك سەرما دەست پێ دەکات.
 
رابی مەنسوور، دانیشتوویەکی دیکەی مەراکشە و باس لەوە دەکات، "مانگی ئەیلوولە و وەرزی بارانبارین نزیک دەبێتەوە. دۆخەکە زۆر خراپە بەتایبەت بۆ ئەو منداڵانەی کە لە خێوەتدا دەمێننەوە. من باوکم و چوار منداڵم هەیە. باران و سەرما ئاڵنگاری دەبن بۆمان".
 
بەهۆی بوومەلەرزەکەی مەغریبەوە تا ئێستا مردنی دوو هەزار و 901 کەس پشتڕاستکراوەتەوە و پێنج هەزار و 530 کەسی دیکەش برینداربوون. ئەوە جگە لە رووخانی نزیکەی پێنج هەزار خانوو و شوقە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە