رووداو دیجیتاڵ
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی سێشەممە هۆشداری دا و رایگەیاند، بزووتنەوەی حەماس تەنیا چەند رۆژێکی لەبەردەستە بۆ ئەوەی رێککەوتنی ئاگربەست قبووڵ بکات، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ئیسرائیل بۆردوومانی شاری غەززە دەکات.
روبیۆ لە کاتی بەجێهێشتنی ئیسرائیل بەرەو قەتەری نێوەندگیر، بە رۆژنامەڤانانی گوت: "ئیسرائیلییەکان دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کردووە. بۆیە پێمانوایە دەرفەتێکی زۆر کورت و کاتێکی کەممان لەبەردەستە کە رێککەوتنێک بکرێت. چیدیکە چەندین مانگمان لەبەردەستدا نەماوە، رەنگە تەنیا چەند رۆژێک یان لەوانەیە چەند هەفتەیەکمان مابێت."
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی: "یەکەم بژاردەی ئێمە ئەوەیە کە ئەم دۆخە لە رێگەی رێککەوتنێکی دانوستاندن لەسەرکراوەوە کۆتایی بێت، کە تێیدا حەماس بڵێت، چەکەکانمان دادەنێین و چیدیکە نابینە هەڕەشە."
روبیۆ هەروەها گوتی: "هەندێک جار کاتێک مامەڵە لەگەڵ گرووپێکی دڕندەی وەک حەماس دەکەیت، ئەوە ئەستەمە، بەڵام هیوادارین رووبدات."
رۆژی دووشەممە، روبیۆ لە قودس/ئۆرشەلیم لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆبووەوە و پشتگیریی خۆی بۆ هێرشە نوێیەکەی بۆ سەر شاری غەززە و ئامانجە راگەیێندراوەکەی کە لەنێوبردنی حەماسە، دەربڕی.
شاری غەززە ئێستا لە ژێر بۆردوومانی چڕدایە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ