سەرچاوەیەک لە کۆشکی ئێلیزێ بۆ رووداو: مەرجی داننان بە دەوڵەتی فەلەستین، دوورخستنەوەی حەماسە

16-09-2025
هۆرڤان رەفعەت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری فەرەنسا (ئیلیزێ) مەرجی حکومەتی وڵاتەکەی بۆ داننان بە دەوڵەتی فەلەستینی بۆ رووداو ئاشکرا کرد و گوتی: "پێویستە حەماس لە دەسەڵاتدا نەمێنێت و فەلەستینییەکان یەکگرتوو بن."
  
رۆژی سێشەممە، 16ـی ئەیلوولی 2025، ئەو سەرچاوە فەرەنسیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئێمە تەماشای دۆخی فەلەستین دەکەین و دەبینین کە دوو بەشە، کەرتی رۆژئاوا و کەرتی غەززە. ئەوە ئێمەش زۆر دوودڵ دەکات لە سیاسەتکردنمان. ئەوان دەبێت ببنە یەک و یەکگرتوو بن، بەڵام ئێمە زۆر زۆر لەو دۆخە دوودڵین کە رووبەڕوومان دەبێتەوە."
 
سەرچاوەکەی کۆشکی ئیلیزێ گوتی، یەکگرتوویی فەلەستین بەبێ حەماس پێویستە و رایگەیاند: "ئایا حەماس ئامادەیە بۆ ئەمە؟ چونکە ئەوەی ئێمە لەسەری رێککەوتووین ئەوەیە کە حەماس نابێ لە کابینەی حکومەتی داهاتووی فەلەستین بێت."
 
سەرچاوە فەرەنسییەکە بە رووداوی گوت، لە کۆبوونەوەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا 142 وڵات دەنگیان دا بۆ دانپێدانان بە "دەسەڵاتی فەلەستین بەو مەرجەی حکومەتەکە بگەڕێتەوە بۆ غەززە و حەماس لە دەسەڵاتداری غەززە نەمێنێت."
 
سەبارەت بە دۆخی ئێستای فەلەستین، سەرچاوە فەرەنسییەکە دەڵێت، "بەهۆی ئەو بۆشاییەی لە هەڵبژاردنەکانی دوو دەیەی رابردوودا دروست بووە،" داوایان کردووە کە هەڵبژاردنێکی نوێ بەڕێوەبچێت کە وەک 142 وڵاتەکە پشتگیرییان کردووە بۆ ساڵی 2026.
 
سەرچاوەکە لەوبارەیەوە دەڵێت: "ئێمە ئەوە بە باشترین چارەسەر دەزانین و حەماسیش دەبێت قبووڵی بکات و ئیدی کۆتایی بێنێت بە تووندوتیژی دژی ئیسرائیل لە ناوچە فەلەستینییەکان. دەبێت ئەمە کۆتایی بێت، چونکە خەڵکی فەلەستین و غەززەش داهاتوویان هەیە و دەیانەوێ دواڕۆژێکیان هەبێت، نەوەک وەک ئەوەی کە ئێستا هەیە."
 
لە کۆتاییشدا سەرچاوەکەی نێو کۆشکی ئیلیزێ دەڵێت، "ئەوەی کە ئێستا روودەدات بەشێکی گەورەی بەرپرسیارییەتییەکەی لە ئەستۆی حەماسە، بۆیە ئێمە داوای ئاگربەستمان کرد لە هەردوو لایەنی شەڕ لە حەماس و لە ئیسرائیل، و ئێمە پێمان وایە رەفتاری حەماس زۆر نابەرپرسیارانەیە بەرامبەر."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە