بەریتانیا یاساکانی پەنابەران تووندتر دەکات: ژیان بۆ پەناخوازان قورستر دەبێت

16-11-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی بەریتانیا چەند یاسایەکی تووندی نوێی بۆ پەنابەران راگەیاند. ئامانج لێی کەمکردنەوەی کۆچی نایاسایی و کەمکردنەوەی ئەو نیگەرانیانەیە کە لە بەرامبەر کۆچی نایاسایی هەن.
 
یاسا نوێیەکان لەسەر شێوازی وڵاتی دانیمارک دانراون، کە یەکێکە لە تووندترین سیستمەکانی پەنابەری لە ئەورووپا.
 
گرنگترین گۆڕانکارییەکان چین؟
 
1. ماوەی مانەوەی پەنابەران کورت دەکرێتەوە:
 
پێشتر کاتێک کەسێک وەک پەنابەر وەردەگیرا، مافی مانەوەی بۆ ماوەی 5 ساڵ پێدەدرا، بەڵام ئێستا ماوەکە کەم دەکرێتەوە بۆ تەنیا دوو ساڵ و نیو (30 مانگ).
 
2. پێداچوونەوەی بەردەوام:
 
دوای ئەو دوو ساڵ و نیوە، حکومەت بەردەوام سەیری دۆخی وڵاتی پەنابەرەکە دەکات. ئەگەر وڵاتەکەی ئارام بووبێتەوە، دەبێت بگەڕێتەوە.
 
3. وەرگرتنی مافی مانەوەی هەمیشەیی زۆر قورس دەبێت:
 
پێشتر پەنابەر دوای 5 ساڵ دەیتوانی داوای مافی مانەوەی هەمیشەیی بکات، بەڵام ئەمجارە دەبێت دەبێت 20 ساڵ چاوەڕێ بکات.
 
4. یارمەتییەکان (پارە و شوێنی نیشتەجێبوون) چیدیکە مسۆگەر نین:
 
حکومەت چیدیکە ناچار نییە بە شێوەیەکی خۆکارانە شوێنی نیشتەجێبوون و یارمەتیی دارایی هەفتانە بە پەناخوازان بدات.
 
ئێستا بە "دوابڕیاری حکومەت" دەبێت. واتە دەتوانن یارمەتیی ئەو کەسانە ببڕن کە دەتوانن کار بکەن بەڵام نایکەن، یان ئەوانەی تاوان دەکەن. 
 
بۆچی حکومەت ئەم کارە دەکات؟
 
حکومەت لەژێر گوشارێکی زۆردایە چونکە پارتێکی تووندڕۆی دژە کۆچبەر بەناوی "رییفۆرم" جەماوەرێکی زۆری پەیدا کردووە. هەروەها دەیانەوێت رێگە لەو بەلەمانە بگرن کە بە نایاسایی لە فەرەنساوە کۆچبەران دەبەنە بەریتانیا.
 
ئەنجوومەنی پەنابەرانی بەریتانیا دەڵێت، ئەم یاسا نوێیانە ناتوانن رێگە لە رۆیشتنی خەڵک بۆ بەریتانیا بگرن، بەڵکو تەنیا ژیانیان "قورستر دەکەن".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ترەمپ و نەتەنیاهوو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی داهاتووی ئیسرائیل لە سووریا کۆدەبنەوە

بڕیارە بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رۆژی 29ی ئەم مانگە جارێکی دیکە سەردانی واشنتن بکاتەوە و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی لەم دواییەدا هەردوو سەرکردە پەیامی دژبەیەکیان راگەیاند دەربارەی ئەگەرەکانی دەستپێکردنی قۆناخی دووەم لە ئاگربەستی غەززە و ستراتیژی ئیسرائیل لە سووریا