درووشمی سەرەکیی کۆنفرانسەکە ئەوەیە کە جەنگ دۆڕانە بۆ هەمووان و سەرکردەکان ئەو پرسە تاوتوێ دەکەن کە چۆن پێکەوە ئەو دۆخی دۆڕانە تێبپەڕێنن و ئاشتی لە رێگەی دیالۆگەوە دەستەبەر بکەن.
بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسە ئەمنییەکە لە کاتێکی گرنگدا دێت کە هەردووکیان پریشکی ئاگری جەنگی غەززەیان بەرکەوتووە، بە جۆرێک کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، هێرشی درۆنی و مووشەکی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران و هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئەمریکایان بەخۆیەوە بینیوە.
نێچیرڤان بارزانی، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، بە کۆبوونەوە لەگەڵ محەممەد شياع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میونشن دەستی بە دیدارەکانی کرد.
لە یەکەم رۆژی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکەشدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرس و سەرکردەی وڵاتانی جیهان هەبوو، لەوانە؛ ئەلێکساندەر شاڵنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا؛ تۆبياس ليندنهر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه؛ سيمتجى موله‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى به‌رگرى؛ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا؛ گرانت شاپس، وه‌زيرى به‌رگريى به‌ريتانيا؛ شاندێکی سێناتی ئەمریکا؛ شێخ محەممهد بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانى، سەرۆکوەزیرانی قەتەر؛ ئه‌نتۆنيۆ گوتێرێز، سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و كرياكۆس ميتسۆتاكيس، سه‌رۆكوه‌زيرانى یۆنان.
ئەمڕۆ شەممەش، نێچیرڤان بارزانی لە پەراوێزی کۆنفڕانسی میونشندا چەند دیدارێکی دیکەی گرنگی هەبوو؛ سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دووەم رۆژی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ سەرۆککۆماری ئازەربایجان کۆبووەوە و هەردوولا باسیان لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و رێکارەکانی کردنەوەی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئازەربایجان لە هەولێر کرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئيلهام عەليێڤ بە فەرمی، نێچیرڤان بارزانیی بانگهێشتی كۆنفرانسى داهاتووى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان لەبارەی گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP29) کرد کە بڕیارە ئەم ساڵ لە ئازەربایجان بەڕێوەبچێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ