هەشت وڵات 19ی شوباتیان وەکو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تاوەکو ئێستا هەشت وڵات، پێنجشەممە 19ی شوباتیان وەکو یەکەم رۆژی مانگی پیرۆزی رەمەزان دیاریکردووە.
 
ئەو وڵاتانەی کە تاوەکو ئێستا رۆژی پێنجشەممە 19ی شوباتی 2026یان وەکو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکردووە بریتین لە: تورکیا، ئێران، ئیندۆنیزیا، سەنگاپوورە، عوممان، ئوسترالیا، ژاپۆن و برۆنای.
 
نووسینگەی عەلی خامنەیی، رێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
 
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 17ی شوباتی 2026 بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی بینینی مانگ کۆدەبێتەوە و بەدواداچوونی ورد بۆ بینینی مانگ دەکات. لەسەر ئەو بنەمایە بڕیار دەدرێ کە ئایا سبەی چوارشەممە یان رۆژی پێنجشەممە، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت."
 
سەبارەت بە شێوازی بڕیارەکە، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتی، "ئێوارەی ئەمڕۆ هیچ کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی ناکەین، تەنیا لیژنەی بینینی مانگ لە رێگەی راگەیێندراوێکی فەرمییەوە بڕیاری کۆتایی بۆ هاونیشتمانییان بڵاودەکاتەوە."
 
ساڵانە لە هەرێمی کوردستان و زۆربەی وڵاتانی زۆرینە موسوڵمان، لە رێگەی لیژنەی تایبەتییەوە چاودێری بینینی مانگ دەکرێت بۆ دەستپێکردنی مانگی رەمەزان، کە یەکێکە لە ئەرکە گرنگە ئایینییەکانی ئیسلام.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ و هیلاری کلینتن لە دیبەیتێکی پێشوو

ترەمپ و کلینتن لەسەر دۆسیەی ئێپستین هێرش دەکەنە سەر یەکدی

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و هیلاری کلینتن، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەو وڵاتە، لەسەر دۆسیەی جێفری ئێپستین هێرش دەکەنە سەر یەکدی. ترەمپ دەڵێت "بە تەواوی بێبەری کراوە" و کلینتنیش تۆمەتباری دەکات بەوەی هەوڵی "پەردەپۆشکردنی" فایلەکان دەدات.