هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا فڕۆکەوانێکیان لەنێو خاکی ئێران رزگار کرد

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یەکێک لە دوو ئەندامی تیمی فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکا کە لە ئاسمانی ئێران خرابووە خوارەوە، لەلایەن هێزە تایبەتەکانی ئەمریکاوە دۆزرایەوە و بە زیندوویی رزگار کرا. هاوکات گەڕان بەدوای ئەندامی دووەمی تیمەکەدا بەردەوامە.
 
بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەکسیۆس کە لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلی و سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوکراوەتەوە، هەردوو ئەندامی تیمی فڕۆکەی جەنگیی جۆری ئێف پازدە ئی، دوای ئەوەی فڕۆکەکەیان لەلایەن ئێرانەوە پێکرا، بە سەلامەتی لێی بچنە دەرەوە. 
 
وەک ئەکسیۆس دەڵێ، هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا توانیویانە شوێنی یەکێکیان لەنێو خاکی ئێران بدۆزنەوە و بە زیندوویی رزگاری بکەن.
 
بەرپرسێکی ئیسرائیلیش رایگەیاند، سوپای وڵاتەکەی چەند هێرشێکی ئاسمانیی پلانداڕێژراوی بۆ سەر ئێران هەڵوەشاندووەتەوە، تاوەکو ئاستەنگ بۆ هەوڵەکانی گەڕان و رزگارکردنی ئەو فڕۆکەوانانە دروست نەبێت.
 
بەرپرسێکی ئەمریکیش بە کەناڵی ئێن بی سی نیوزی وڵاتەکەی گوت، یەکێک لەو دوو فڕۆکەوانە دۆزراوەتەوە، رزگارکراوە و زیندووە. 
 
میدیا فەرمییەکانی ئێران یەکەم لایەن بوون هەواڵی خستنەخوارەوەی فڕۆکەکەیان بڵاوکردەوە. تەلەڤزیۆنی فەرمیی ئێران داوای لە هاووڵاتییان کرد لە گەڕان بەدوای تیمی فڕۆکە ئەمریکییەکەدا هاوکار بن و حکومەتیش پاداشتی گەورەی بۆ ئەو کەسانە داناوە کە دەتوانن بیاندۆزنەوە.
 
ئەمە یەکەمجارە لەوەتەی دەستپێکردنی جەنگ لە 28ی شوباتەوە، فڕۆکەیەکی جەنگیی ئەمریکی بە تەقەی هێزی بەرامبەر بخرێتە خوارەوە. پێشتر سێ فڕۆکەی جۆری ئێف پازدە ئی بەهۆی "تەقەی هەڵەی هێزە دۆستەکان"ەوە کەوتبوونە خوارەوە. کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی، ئەمڕۆ هەینی بە رووداوی گوت، دۆناڵد ترەمپ لە رووداوەکە ئاگادار کراوەتەوە. 
 
فڕۆکەی ئێف پازدە ئی فڕۆکەیەکی دروستکراوی کۆمپانیای بۆینگە و دوو سەرنشین (فڕۆکەوان و ئەفسەری سیستەمی چەک) هەڵدەگرێ. تاوەکو ئێستا 13 سەربازی ئەمریکی لەم جەنگەدا گیانیان لەدەستداوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا.

زیلینسکی: ئۆکراینا ئامادەیە بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز هاوکاریی وڵاتانی کەنداو بکات

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی ئامادەیە هاوکاریی وڵاتانی کەنداو و ناوچەکە بکات بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز، ئەوەش دوای ئەوەی ئێران بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە رێڕەوەکەی داخست و ئابووری جیهانی تووشی شڵەژان کرد.