کرێملین: پووتین و ئەردۆغان داوای وەستاندنی خێرای جەنگی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کرێملین) رایگەیاند، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە تەلەفۆن قسەیان کردووە و جەختیان لە پێویستیی راگرتنی دەستبەجێی شەڕ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کردووەتەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوی کرێملین کە رۆژی هەینی، 3ی نیسانی 2026 بڵاوکراوەتەوە، "ئاڵوگۆڕێکی قووڵی بیروڕا کرا سەبارەت بە پەرەسەندنی بەردەوامی رووبەڕووبوونەوە سەربازی و سیاسییەکان لە ناوچەی کەنداو". 
 
کرێملین دەڵێت، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، "ئاماژە بەوە کرا کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییە چڕەکان دەرهاویشتەی نەرێنیی گەورەیان دەبێت نەک تەنیا لەسەر ئاستی ناوچەکە، بەڵکو لەسەر ئاستی جیهانیش، لەنێویاندا لە بوارەکانی وزە، بازرگانی و لۆجستی."
 
کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا ئاماژە بەوە دەکات کە پووتین و ئەردۆغان هاوڕا بوون لەسەر "پێویستیی ئاگربەستی خێرا و داڕشتنی رێککەوتنی ئاشتییانە کە بەرژەوەندییە رەواکانی سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە لەبەرچاو بگرێ."
 
سەبارەت بە دۆخی ئۆکرایناش، ڤلادیمیر پووتین سوپاسی هاوتا تورکییەکەی کردووە لە بەرامبەر ئامادەیی بەردەوامی بۆ ئاسانکاریکردن لە پرۆسەی دانوستاندن. 
 
لە راگەیێندراوەکەی کرێملیندا هاتووە: "بە لەبەرچاوگرتنی هەوڵەکانی حکومەتی کیێڤ بۆ لێدان لە ژێرخانی گواستنەوەی گاز و کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای رەش کە رووسیا و تورکیا بەیەکەوە دەبەستنەوە، جەخت لە گرنگیی گرتنەبەری رێوشوێنی هاوئاهەنگ کراوەتەوە بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی سنوورە ئاوییەکانی دەریای رەش."
 
هەردوو سەرۆک هەروەها تاوتوێی هەنگاوەکانی داهاتوویان کردووە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان رووسیا و تورکیا، بەتایبەتی لە جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیجییە هاوبەشەکان لە کەرتی وزەدا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا.

زیلینسکی: ئۆکراینا ئامادەیە بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز هاوکاریی وڵاتانی کەنداو بکات

ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا رایدەگەیێنێت، وڵاتەکەی ئامادەیە هاوکاریی وڵاتانی کەنداو و ناوچەکە بکات بۆ کردنەوەی تەنگەی هورمز، ئەوەش دوای ئەوەی ئێران بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە رێڕەوەکەی داخست و ئابووری جیهانی تووشی شڵەژان کرد.