پارێزەرێکی چیلی لەکاتی وەرزشکردن لەگەڵ سەگەکەی دەیان هەزار بوتڵ و قوتووی کۆکردووەتەوە

17-03-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گۆنزالۆ هاووڵاتییەکی چیلی-یە و لەکاتی وەرزشی رۆژانەیدا پاشماوە پلاستیکییەکان کۆدەکاتەوە و دواتر بە سەگەکەی دەیانگوازێتەوە بۆ زبڵدانەکانی تایبەت بە پاشماوەی پلاستیک. ئەو دەڵێت، رۆژانە دیمەنی کۆکردنەوەی پاشماوەکان تۆمار دەکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان دەکاتەوە.
 
گۆنزالۆ چیانگ، پارێزەر ئاماژە بەوە دەکات، "بیرۆکەی بەشداریپێکردنی سام لەم کارەم بۆ بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و پیشاندانی هەمووانە کە خووەکانی رۆژانەمان زۆر گرنگن. ئەمەی دەیکەم هیچی زیاتر نییە لەوەی کە پیاسەی رۆژانەمە لەگەڵ سەگێکدا."
 
بە گوتەی خۆی، 110 هەفتەیە دەستی بەو کارە کردووە و توانیویەتی 19 هەزار و 71 بوتڵ و هەشت هەزار و 512  قوتوو کۆبکاتەوە.
 
ئەو پارێزەرە چیلی-یە گوتیشی، "بۆ من هەڵوەرە وەڵامێکی سرووشتییە بۆ دوو نیگەرانیی ژیانم. یەکێکیان کێشەی ژینگەیە و ئەوەی دیکە تەندروستییە، کە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە."
 
چیلی بە یەکێک لەو وڵاتانە دادەنرێت کە بەکارهێنانەوەی پاشماوە پلاستیکییەکان لە ئاستێکی نزمدایە.
 
بەگوێرەی کۆمیسیۆنی ئابووریی وڵاتانی ئەمریکای باشوور و وڵاتانی کاریبی، 4.4%ی پاشماوەکان لە وڵاتانی ناوچەکە بەکاردەهێندرێنەوە، بەڵام لە چیلی ژمارەکە 3.1%ـە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.