کرێملین: پێشنیازی رووسیا بۆ وەرگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران لەسەر مێزی گفتوگۆ نییە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆشکی سەرۆکایەتیی رووسیا (کرێملین) رایگەیاند، مۆسکۆ هێشتا ئامادەیە یۆرانیۆمی ئێران وەربگرێ و لای خۆی هەڵیگرێ، بەڵام ئەمریکا هیچ ویستێکی بۆ ئەو بیرۆکەیە نییە.
 
رۆژی هەینی، 17ـی نیسانی 2026، دیمیتری پێسکۆڤ گوتەبێژی کرێملین رایگەیاند، ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا چەندین جار پێشنیازی هەڵگرتنی یۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێرانی کردووە و "لایەنی رووسیش کراوەیە بۆ ئەم مەبەستە"، بەڵام "لەم کاتەدا پێشنیازەکە لەسەر مێزی دانوستاندن نییە."
 
پێسکۆڤ بە رۆژنامەڤانانی گوت: "لایەنی ئەمریکی خواستی لەسەر پێشنیازەکە نییە."
 
گوتەبێژەکەی کرێملین پێشوازی لەو ئاگربەستە 10 رۆژییەی نێوان لوبنان و ئیسرائیل کرد کە رۆژی هەینی چووە بواری جێبەجێکردنەوە، ئومێدیشی خواست کە ئەوە ببێتەهۆی دەستەبەرکردنی ئاشتییەکی هەمیشەیی.
 
لەو بارەیەوە گوتی: "ئومێدەوارین لەو چەند رۆژەدا بەڕاستی بکرێ بگەینە رێککەوتنێک کە رێگەمان پێبدات لە داهاتوودا خۆمان لە دووبارەبوونەوەی پێکدادانە سەربازییەکان بەدوور بگرین."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە