حکومەتی ئیستۆنیا ئاسانکاری لە وەرگرتنی 'کارتی شین' بۆ کۆچبەران دەکات

17-05-2024
رووداو @Rudawkurdish
کارتی شین (ئیقامەی کار)
کارتی شین (ئیقامەی کار)
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

حکومەتی ئیستۆنیا مەرجەکانی وەرگرتنی کارتی شین (ئیقامەی کار)ی بۆ ئەوانە ئاسان کردووە کە لە یەکێتیی ئەورووپا بەدوای ئەو کارتەوەن.
 
جاران ئەوەی داوای ئەو کارتەی کردبووایە، دەبووایە بڕوانامەی زانکۆی لەو بوارەدا هەبێت کە دەیەوێت بەهۆیەوە مافی مانەوە وەربگرێت؛ بەڵام ئێستا هەبوونی پێنج ساڵ ئەزموونی کار بەسە.
 
هەروەها جاران دەبووایە کەسێک بۆ ماوەی یەک ساڵ کار بکات، ئینجا ڤیزاکەی بۆ دەکرایە مافی مانەوە؛ بەڵام لەمەودوا کەسێک شەش مانگ لە ئیستۆنیا کار بکات، کارتە شینەکەی دەخرێتە باخەڵەوە.
 
جگە لەوەش، ئەگەر کەسێک بێکار بوو، تاوەکو سێ مانگیش ئاساییە لە ئیستۆنیا بمێنێتەوە و بەدوای کارێکی نوێدا بگەڕێت؛ ئەمە بۆ ئەوانەیە کە کەمتر لە دوو ساڵە لەوێن.
 
ئەوانەشی زۆرتر لە دوو ساڵ بێت، دەتوانن تاوەکو شەش مانگیش بێکار بمێننەوە و مەترسیی ئەوەیان نەبێت کە کارتە شینەکەیان لێ دەستێندرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە: Saul Loeb/AFP

ترەمپ: بیر لە هێرشکردنە سەر ئێران دەکەمەوە

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ، بیر لە بژاردەی "گورزی سەربازیی سنووردار" بۆ سەر ئێران دەکاتەوە. ئەم هەڕەشە نوێیەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ جێگیرکردنی هێزێکی گەورەی دەریایی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست