رووداو دیجیتاڵ
سەرەڕای ئەوەی ژمارەیەکی کەم کۆچبەر لە سنوورەکانی پۆڵەندەوە دەچنە نێو یەکێتیی ئەورووپا، بەڵام وارشۆ دەیەوێت سنوورەکانی لەگەڵ بێلاڕووس هێشتا تووندوتۆڵتر بکات.
وەزیری بەرگریی پۆڵەند رایگەیاندووە، بودجەیەکیان بۆ ئەو تووندوتۆڵکردنە داناوە، کە لە مێژووی پۆڵەنددا پێشینەی نەبووە؛ هەرچەندە ئاشکرای نەکردووە کە بودجەکە چەندە، بەڵام پێشتر بۆ دروستکردنی پەرژینێکی پێنج مەتر و نیو بەرز، پۆڵەند 407 ملیۆن یۆرۆی خەرج کردبوو.
پێشتر وا بڵاوکرایەوە، رووسیا ئاسانکاری بۆ هاووڵاتییانی ئێران و ژمارەیەک وڵاتی دیکە دەکات بۆئەوەی بەبێ ڤیزا بچنە ئەو وڵاتە و لەوێشەوە لەڕێگەی فینلەندەوە خۆیان بگەیێننە ئەورووپا؛ هەربۆیە ماوەیەکی زۆرە فینلەند سنوورەکانی لەگەڵ رووسیا داخستووە.
لە پۆڵەندیش ترسی دووبارەبوونەوەی سیناریۆیەکی هاوشێوە هەیە؛ هەرچەندە بە درێژایی چوار مانگی یەکەمی ئەم ساڵ، تەنیا 1432 کەس هەوڵی پەڕینەوەیان لە سنوورەکانی پۆڵەندەوە داوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ