لە هێرشێکی درۆنی دا 9 ئۆکراینی کوژران

17-05-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە هێرشێکی درۆنیی رووسیادا لە باکووری ئۆکراینا، 9 کەس کوژران و 4 کەسی دیکە بریندار بوون.
 
رۆژی شەممە 17-05-2025 کارگێڕیی سەربازیی هەرێمی سوومی لە باکووری ئۆکراینا لە تەلەگرام بڵاویکردەوە، "بەداخەوە، لە هێرشێکی شەرمەزاری رووسەکاندا بۆسەر پاسێک، کە هاووڵاتیی سڤیلی دەگواستەوە، 9 کەس کوژران و 4 کەسی دیکە بریندار بوون."
 
دەسەڵاتی خۆجێیی ناوچەکە وێنەی مینی پاسێکی شینی بڵاوکردەوە، گوایە لە هێرشەکەدا زیانێکی زۆری بەرکەوتووە.
 
پاسەکە لە شاری بیلۆپیلیا بەرەو هەرێمی سوومی دەڕۆیشت.
 
هێرشەکە چەند کاژێرێک دوای ئەوە هات، شاندەکانی ئۆکراینا و رووسیا لە ئیستەنبووڵ بە شێوەیەکی راستەوخۆ کۆبوونەوە. 
 
هەردوو وڵات لەسەر ئاڵوگۆڕی دوو هەزار دیل رێککەوتن، بەڵام هیچ قسەیەکی کۆتایی لەسەر ئاگربەست نەکرا. 
 
دوای کۆبوونەوەکە، کیێڤ رایگەیاند، چاوی لە "ئاگربەستی بێمەرج"ـە بۆ ئەوەی شەڕەکە بوەستێت کە بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە رووبەرێکی فراوانی خاکی ئۆکراینا و ئاوارەکردنی ملیۆنان کەس. 
 
تاوەکو ئێستا مۆسکۆ ئەو داوایەی قبووڵ نەکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.