وەرزشڤانێکی کورد لە نەرویج گەشتێکی 2222 کیلۆمەتری بە پیادە دەستپێدەکات

17-05-2025
رووداو @Rudawkurdish
شڤان ئازاد خەلیل
شڤان ئازاد خەلیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یەکێک لەو وڵاتانەی لە ئەورووپا جوانییەکی ئەفسووناوییان هەیە، نەرویجە. زۆربەی کوردی ئەوێ کە قسەیان لەگەڵ دەکەیت، لە ژیانیان و لە جوانیی سرووشتی ئەوێ رازین؛ چالاکیشن و لە میدیای وڵاتەکەش زۆر ناویان دێت.
 
ئێستا فیلمێکی نەرویجی و کوردی لە سینەماکانی سەرتاسەری نەرویج پیشاندەدرێت بەناوی ئۆنکل یەنس، کە بڕوا وەهابپوور دەرهێنەریەتی و هەمزە ئاگۆشی رۆڵی سەرەکیی تێدا گێڕاوە.
 
لە لایەکی دیکەوە ئەمڕۆ شەممە وەرزشکارێکی کورد لە نەرویج بەناوی شڤان ئازاد خەلیل دەست بە گەشتێکی پیادە دەکات، دەیەوێت 2222 کیلۆمەتر ببڕێت. رەنگە لەلای خوێنەران پرسیار بێت کە بۆچی کوردێک لە نەرویج دەیەوێت ئەمە بکات و بۆچی تایبەتە؟
 
شڤان ئازاد خەلیل میوانی بەرنامەی دیاسپۆرا بوو، لەوبارەوە رایگەیاند، گەشتەکەی لە شارۆچکەی لیندزنێس لە خاڵی هەرە باشووری نەرویجەوە دەستپێدەکات و بەرەو نوورکاپ، کە دەکەوێتە خاڵی هەرە باکووری وڵاتەکە، بەردەوام دەبێت.
 
شڤان ئازاد گوتی، "چالاکییەکانم وەک چالاکییەکانی ژیان دەبینم، من وەرزشوان یان چالاکڤان نیم، بەڵکو مرۆڤێکم کە خودا وای لێکردووم، پێویستە مرۆڤ خەبات بکات و چالاکی بەردەوام بێت."
 
گەشتەکەی شڤان هاوکاتە لەگەڵ رۆژی گروونلۆڤ، کە رۆژێکی پیرۆزە لای نەرویجییەکان، بەگوێرەی بەرنامەی وەرزشوانە کوردەکە، گەشتەکەی نزیکەی سێ تا چوار مانگی پێدەچێت.
 
بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا، هێمن عەبدوڵڵا، پێشکێشکاری بەرنامەی دیاسپۆرا، بەدواداچوون بۆ گەشتەکە بکات و چەند دیمەنێک لە چالاکییەکەی شڤان پیشانی بینەرانی رووداو بدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە