مەسرور بارزانی گەیشتە واشنتن

17-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی ئەمریکا، گەیشتە واشنتنی پایتەختی وڵاتەکە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەت، مەسرور بارزانی "زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی ئەمریکا و کۆنگرێس ئەنجام دەدات. هەروەها لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی ئەمریکی گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی دەکات."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، تەوەرێکی سەرەکی گفتوگۆکانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا، تایبەتە بە  "پتەوکردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی و هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە."
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مەسرور بارزانی لە سەردانەکەیدا بەشداری لە گفتوگۆیەکی تایبەتی کۆڕبەندی وزە لە واشنتن  بە ناونیشانی "داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان" دەکات.
 
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، مەسرور بارزانی "روانین و دیدگای هەرێمی کوردستان بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە دەخاتەڕوو و تیشک دەخاتە سەر دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لەم کەرتەدا."
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.