ترەمپ: گەڕانەوەم لە G7ـەوە بۆ واشنتن بۆ ئاگربەستی ئێران و ئیسرائیل نییە و زۆر گەورەترە

17-06-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، جێهشتنی پێشوەختەی لووتکەی G7 لە کەنەدا و گەڕانەوەی بۆ واشنتن، "هیچ پەیوەندییەکی بە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە نییە."
 
دۆناڵد ترەمپ دەشڵێت، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا "هەڵەی کردووە" کە گوتوویەتی، ترەمپ بۆ کارکردن لەسەر ئاگربەست دەچێتەوە واشنتن. 
 
ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ نووسیویەتی: "سەرۆک ئیمانوێل ماکرۆنی فەرەنسا کە حەزی لە خۆدەرخستنە، بە هەڵە گوتی گوایە من لووتکەی گرووپی 7ـم لە کەنەدا جێهێشتووە بۆ ئەوەی بگەڕێمەوە واشنتن تاوەکو کار لەسەر 'ئاگربەستێک' لە نێوان ئیسرائیل و ئێران بکەم. وانییە!"
 
سەرۆکی ئەمریکا هێرشی زیاتر دەکاتە سەر ماکرۆن و دەڵێت: "ئەو بە هیچ شێوەیەک نازانێت بۆچی من دەگەڕێمەوە واشنتن، بەڵام گومانی تێدا نییە کە هیچ پەیوەندییەکی بە ئاگربەستەوە نییە. بابەتەکە زۆر لەوە گەورەترە. بەمەبەست بێت یان بێمەبەست، ئیمانوێل هەمیشە هەڵە دەکات."
 
سەرۆکی ئەمریکا داوا دەکات، چاودێری راگەیێندراوەکانی داهاتووی بکرێت. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ). وێنە: Pixabay

لە نۆ مانگدا زیاتر لە 1,400 پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی ئەڵمانیا نەبوون

بەگوێرەی شیکارییەکی نوێ، لە مانگی ئاداری ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا، ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا (بوندستاگ) بە رێژەیەکی بەرچاو لە دانیشتنە گشتییەکاندا ئامادە نەبوون، کە زۆرترین ئامادەنەبوونیش لە رۆژانی هەینیدا تۆمارکراوە.