کۆشکی سپی: ئاوسانی پێیەکانی ترەمپ بەهۆی تێکچوونی لوولەی خوێنەوەیە

17-07-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆشکی سپی رایگەیاند، پێیەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەهۆی تێکچوونی لوولەی خوێنەوە ئاوساون. 
 
کارۆلاین لێڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی، رۆژی پێنجشەممە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا ئاماژەی بەوە کرد، دوای ئەوەی کە پێیەکانی ترەمپ ئاوسابوون، پشکنینی کردووە و دەرکەوتووە کە لە بنی پێیەکانیدا، تووشی "تێکچوونی درێژخایەنی خوێنبەرەکان" بووە، کە خوێنەبەرەکان ناتوانن بە شێوەیەکی باش خوێن بگەیێنن و لە ئەنجامدا ئاوسان دروست دەبێت. 
 
لێڤیت گوتی، ئەو نەخۆشییە "شتێکی باو و بێزییانە".
 
رۆژنامەڤانان هەروەها پرسیاریان لە بارەی چەند وێنەیەکی ئەم دواییەی ترەمپی 79 ساڵان کرد کە تێیاندا دەردەکەوێت، دەستەکانی، پەڵەی رەش و مۆریان پێوەیە. 
 
لێڤیت لە وەڵامدا باسی لەوە کرد کە ئەمە "بەهۆی داخورانی بچووکی شانەکانی پێستەوە بووە لە ئەنجامی زۆر تەوقەکردن و بەکارهێنانی ئەسپیرین، کە بۆ پاراستن لە دژی نەخۆشییەکانی دڵ وەریدەگرێت."
 
ترەمپ بووە بە تەمەنترین کەس کە پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکای وەرگرتبێت، دوای ئەوەی کە کانوونی دووەمی 2025 خوولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی دەستپێکرد. 
 
ترەمپ زوو زوو بە شانازییەوە باس لە وزە و هێزی جەستیی خۆی دەکات. بەم دواییانە ئیدارەکەی وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە ترەمپ وەک سووپەرمان نیشان دەدات. 
 
مانگی نیسانی ئەمساڵ، دوای ئەنجامدانی پشکینی وەرزی، ترەمپ گوتی لە "دۆخێکی زۆر باش"دایە. 
 
قسەکانی ئێستای لێڤیت دوای ئەوە هاتن کە ئاوسانی گۆزینگەکان و تێکچوونی رەنگی دەستی راستی ترەمپ، مشتومڕی گەورەی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نایەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.