پارێزگاری مۆسکۆ: نزیکەی 45 هەزار دانیشتووی مۆسکۆ لە ئۆکراینا شەڕ دەکەن

17-08-2023
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

پارێزگاری مۆسکۆ رایدەگەیێنێت، هەزاران دانیشتووی شاری مۆسکۆ لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕ لە ئۆکراینا شەڕ دەکەن و دەشڵێت: "لانیکەم 5 هەزاریان سەربازی پیشەگەرن."
 
سێرگی سۆبیان، پارێزگاری مۆسکۆ رۆژی چوارشەممە، 16ـی ئابی 2023 قسەی بۆ میدیای وڵاتەکەی کرد، ئەو بەشداریی دانیشتووانی مۆسکۆی بە "بەشێکی گرنگ" لە شەڕی ئۆکراینا ناوبرد و ئاماژەی بەوەش کرد کە لەو سەربازانە "لانیکەم 5 هەزاریان سەربازی پیشەگەرن."
 
لە ئەیلوولی ساڵی رابردوو، ڤلایدیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا داوای کرد، 300 هەزار سەرباز لە سوپای وڵاتەکەی دابمەزرێندرێن و لە ئۆکراینا شەڕ بکەن. 
 
رۆژی 3-8-2023، دیمیتری مێدڤیدیڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر 230 هەزار هاووڵاتی رووسی ناوی خۆیان بۆ سەربازی لە سوپا دەربڕیوە. 
 
سوپای رووسیا نزیکەی 1 ملیۆن و 15 هەزار سەربازی هەیە و وەزارەتی بەرگریی رووسیاش ئاماژە بەوە دەکات، دەیانەوێت ژمارەی سەربازەکانیان بگەیێننە ملیۆنێک و 500 هەزار سەرباز.
 
شەڕی نێوان ئۆکرانیا و رووسیا لە مانگی شوباتی 2022 دەستیپێکرد و بەگوێرەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دەستپێکی شەڕەکەوە تاوەکو 18ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، نۆ هەزار و 83 هاووڵاتیی سڤیل کوژراون و 15 هەزار و 779 هاووڵاتیی دیکەش بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.