سکرتێری ناتۆ: تەنیا ئۆکراینا مەرجەکانی ئاشتی لەگەڵ رووسیا دیاریدەکات

18-08-2023
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، بۆ هەر رێککەوتنێکی وەستاندنی شەڕ و راگەیاندنی ئاشتی لەگەڵ رووسیا، تەنیا ئۆکراینا بڕیاردەدات و مەرجەکان دیاریدەکات، ئەمەش دوای ئەوەی کە بەڕێوەبەری نووسینگەی ستۆڵنبێرگ گوتبووی، دەکرێت بە بەدەستەوەدانی بەشێک لە خاکی ئۆکراینا بە رووسیا، ئۆکراینا ببێتە ئەندامی ناتۆ و شەڕ کۆتایی بێت. 
 
یانس ستۆڵتنبێرگ گوتی: "شتەکە لە دەستی ئۆکراینییەکاندایە، تەنیا ئۆکراینییەکان بڕیاردەدەن کەی دۆخەکە بۆ دانوستاندن گونجاو دەبێت، ئەگەر هاتوو دانوستاندن کرا، هەر ئەوان بڕیاردەدەن چارەسەری پەسەندکراو چی دەبێت."
 
سکرتێری گشتیی ناتۆ دەڵێت، ئەرکی هاوپەیمانییەکە "تەنیا یارمەتیدانی" ئۆکراینییەکانە. 
 
ستۆڵتنبێرگ لە بۆنەیەکدا لە شارۆچکەی ئارێندال لە نەرویج قسەی کرد کە ئەم هەفتەیە بڕیاربەدەستانی نەرویجی تێیدا کۆبوونەتەوە. 
 
دوو رۆژ پێشتر، لە هەمان بۆنەدا، ستیان یێنسن، بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی سکرتێری گشتیی ناتۆ، ئاماژەی بەوە کرد، یەکێک لە چارەسەرەکان ئەوە دەبێت، ئۆکراینا بکرێتە ئەندامی ناتۆ لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی بەشێک لە خاکەکەی بۆ رووسیا. بەڵام دواتر لە گوتەکانی پاشگەز بووەوە. 
 
ستۆتنبێرگ گوتی: "سیاسەتی ناتۆ نەگۆڕاوە. ئێمە پشتیوانی لە ئۆکراینا، سەروەرییەکەی و یەکپارچەیی خاکەکەی دەکەین لە نێو ئەو سنوورانەی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانیان پێدا نراوە."
 
لە لووتکەی ناتۆ لە شاری ڤیلنیوس لە مانگی تەممووز، ناتۆ بەڵێنی بە ئۆکراینا دا کە تاوەکو داهاتووێکی دوور بەردەوامدەبێت لە پشتیوانیکردنی ئۆکراینا، بەڵام لە ماوەیەکی نزیکدا ناکرێتە ئەندامی ناتۆ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە