رووداو دیجیتاڵ
چیرۆکی دیارنەمانی کۆچبەران لە رێگەی قاچاخ یەکێک لە چیرۆکە هەرە تراژیدی و هەستیارەکانی ئەم چەند ساڵەی خەڵکی کوردستانە. لە پۆڵەند هەواڵی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە رووفاتی هەندێک لەو کۆچبەرانە دۆزراوەتەوە کە لەسەر سنووری نێوان پۆڵەند و بێلاڕووس دیارنەماون.
دیاسپۆرا بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاریی راست و ورد لەسەر ئەو هەواڵە، میوانداریی زیاد رەئوف، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە پۆڵەند کرد.
لەوبارەیەوە زیاد رەئوف، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەند رایگەیاند، چەند رۆژێک لەمەوبەر تەرمی گەنجێک دۆزراوەتەوە، گومان دەکرێت کورد بێت و تەمەنی لە 28 بۆ 35 ساڵە، باڵای نزیکەی 180 سانتیمەتر بووە و چاویلکەشی لە چاو بووە.
هەر لەبارەی تەرمی ئەو گەنجەوە، نوێنەرەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆڵەند گوتی، چاوەکانی قاوەیی و قژیشی رەش بووە، پۆلیس داوا دەکات هەر کەسێک بیناسێت هەواڵیان پێبدەن، بۆئەوەی تەرمەکەی بدەنەوە دەست کەسوکارەکەی.
زیاد رەئوف داوای کرد، هەر خانەوادەیەک بەر لە ساڵێک کەسێکیان لێ ونبووە بەو تایبەتمەندییانەی باسی کرد، پەیوەندی بکات بۆئەوەی دڵنیا ببینەوە لە ناسنامەی کەسەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ