مارکۆ روبیۆ: رەنگە ئەمریکا نەتوانێت سیناریۆیەک بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆکراینا دروست بکات

17-08-2025
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە کەناڵی سی بی ئێسی راگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکان لە هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی سیناریۆیەک بۆ یارمەتیدان لە کۆتاییهێنانی جەنگی رووسیا لە ئۆکراینا بەردەوام دەبێت، بەڵام رەنگە ئەوە رێی تێنەچێت.

رۆژی یەکشەممە، 17-08-2025، مارکۆ روبیۆ لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەرنامەی "Face the Nation" گوتی: "ئەگەر لێرە ئاشتی بەرقەرار نەبێت و ئەمە تەنیا وەک جەنگێک بەردەوام بێت، بە هەزاران کەسی دیکە دەمرن. لەوانەیە بەداخەوە بگەینە ئەو خاڵە، بەڵام نامانەوێت بگەینە ئەوێ."
 
بڕیارە رۆژی دووشەممە، سەرکردەکانی ئەورووپا یاوەریی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا بکەن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە واشنتن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سەرۆکی ئەمریکا گوشاری خستووەتەسەر ئۆکراینا بۆ قبووڵکردنی رێککەوتنێکی ئاشتیی خێرا دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لە رۆژی هەینیدا.
 
روبیۆ گوتیشی: "هەندێک شت وەک بەشێک لەم کۆبوونەوەیە گفتوگۆیان لەسەر کرا کە ئەگەری پێشکەوتنیان تێدایە،" ئاماژەی بەوەشکرد کە بابەتەکانی گفتوگۆ گەرەنتیی ئەمنی بۆ ئۆکراینا لەخۆدەگرن.
 
بەگوێرەی سەرچاوەکان، ترەمپ و پووتین گفتوگۆیان لەسەر پێشنیازەکان کردووە بۆ ئەوەی رووسیا دەستبەرداری بەشێکی بچووکی خاکی داگیرکراوی ئۆکراینا بێت لە بەرامبەر ئەوەی ئۆکراینا دەستبەرداری بەشێکی فراوانی ئەو خاکە بێت لە رۆژهەڵات کە سەربازی زۆری تێدا جێگیر کردوون و هێڵەکانی بەرەی جەنگ لە شوێنەکانی دیکە سارد بکرێنەوە.
 
روبیۆ رایگەیاند، ئەگەر رێککەوتنێکی ئاشتی بکرێت، پێویستە هەردوو لا سازش بکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی هێرشەکەی تێدا ئەنجامدرابوو.

نەمسا؛ تۆمەتبارێکی سووریایی دانی بە هێرشێکی تیرۆریستیدا نا

داواکارانی گشتیی نەمسا رایدەگەیێنن، پیاوێکی سووری کە لە شوێنی رووداوێکی چەقۆوەشاندن لە باشووری وڵاتەکە دەستگیرکرا و تێیدا هەرزەکارێک کوژرا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون، دانی بەوەدا ناوە کە تاوانێکی تیرۆریستیی کردووە.