رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ یەکشەممە، چین ژمارەیەک مانگی دەستکردی دیکەی ناردنە خولگەی زەوی. مانگە دەستکردەکان لە بنکەی تایوونان لە پارێزگەی شانشیی باکووری وڵاتەکە هەڵدران.
ئەمە نۆیەم کۆمەڵە مانگی دەستکرد بوو لە جۆری خۆیان لە لایەن چینەوە لە خولگەی زەوی جێگیر بکرێن، ئامانج لێیان، دابینکردنی ئینتەرنێتە لە ئاسمانەوە بۆ زەوی.
مانگە دەستکردەکان کاژێر 10:15 خولەکی شەو بە کاتی پەکین واتە 5:15 خولەکی ئێوارە بە کاتی هەولێر لە رێگەی مووشەکی لۆنگ مارچ-6 رەوانەی خولگە کران.
مانگە دەستکردەکان بە سەرکەوتوویی گەیشتنە ئەو خولگەیەی بۆیان دیاری کرابوو.
ئەمە 590ـەمین جار بوو مووشەکی لۆنگ مارچ-6، کە پێشکەوتووترینی چینە، هەڵبدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ