ئۆکراینا سنوورەکانی بۆ رێگریکردن لە هەڵاتن لە خزمەتی سەربازی تووندتر دەکات

17-09-2024
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەربازانی سوپای ئۆکراینان چاودێری سنوورەکانیان لەگەڵ مۆلدۆڤا دەکەن؛ بەدوای ئەو کەسانەوەن کە لە تەمەنی خزمەتی سەربازیدان و هەوڵی راکردن دەدەن.
 
دمیترۆ پتریسیا، سەربازی سنوور دەڵێت، "هەندێکجار، جلوبەرگی جێهێڵدراو دەدۆزینەوە. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کەسێک لەو ناوەیە و دەیەوێت هەڵبێت، یان ئامادەکاری دەکات بۆئەوەی دواتر بێتەوە و هەڵبێت. بەم جۆرەش دەزانین کە کەسێک بە نیازی هەڵاتن بێت."
 
ئەوانەی هەڵدێن، بەهۆی ترسیانە لەوەی ببرێنە بەرەکانی جەنگ. بەگوێرەی ئاماری یۆرۆستات، تاوەکو تەممووزی ئەم ساڵ، چوار ملیۆن و 100 هەزار ئۆکراینی لە وڵاتانی ئەورووپا بوون، 22%یان لە تەمەنی خزمەتی سەربازیدا بوون کە زۆرینەیان لە سنوورەکانەوە هەڵاتوون.
 
بۆ رێگریی زیاتر لە هەڵاتنی پیاوان، پاسەوانی سنوور سوود لە تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دەبینێت.
 
فەدیر پیتیاک، بەکارخەری درۆن دەڵێت، "هەندێک ناوچە هەن ناتوانین بۆیان بچین و ئۆتۆمبێلیش پێیان ناگات. ئەگەر هەر نیشانەیەک بدۆزینەوە، بەدواداچوونی بۆ دەکەین."
 
ئێستا ئۆکراینا زۆر پێویستی بە سەربازە. بەگوێرەی بەرپرسانی ئۆکراینا، بۆ بەردەوامیدان بەو جەنگە، پێویستیان بە 500 هەزار سەربازی دیکەیە.
 
بەو هۆیەوە نیسانی ئەم ساڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا تەمەنی چەکدارکردنی هاووڵاتییانی لە 27 ساڵییەوە کردە 25 ساڵی، بەم هەنگاوە نزیکەی 50 هەزار سەرباز بۆ سوپاکەیان زیاد دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.