رووداو دیجیتاڵ
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات و دواتریش دەچێتە ئوردن و لەوێ لەگەڵ سەرۆکی میسر و سەرۆکی فەلەستین کۆدەبێتەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 17-10-2023 کاژیر 3:00ی بەیانی ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەگای وەزارەتی بەرگریی ئیسرایلەوە رایگەیاند، "جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە 18-10-2023 بە سەردانێک دەگاتە ئیسرائیل و پەیامی بۆ گەلی ئیسرائیل دەبێت."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پاڵپشتی و هاوسۆزیی خۆی بۆ ئیسرائیل دووپات دەکاتەوە. ئیسرائیل مافی خۆیەتی و دەبێت بەرگری لە گەلی خۆی بکات بۆئەوەی چیدیکە تیرۆرستان نەبنە هەڕەشەیەک بۆیان."
هەروەها گوتی، "سەرۆک بایدن راستەوخۆ گوێ لە داواکارییەکان بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەربازییەکانی ئیسرائیل دەگرێت و لەگەڵ شاندی کۆنگرێس لە هاوئاهەنگیدا دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی هەر شتێک کە ئیسرائیل پێویستیەتی."
دوای تەواوکردنی گەشتە چوار رۆژییەکەی بۆ شەش وڵاتی عەرەبی، دوێنی دووشەممە 16-10-2023 ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتەوە ئیسرائیل و گوتی، "من پێویستم بە دەرفەتێکە بۆ ئەوەی هەموو ئەو شتانە لەگەڵ ئیسرائیلی هاوپەیمان و هاوڕێمان باسبکەم کە لە چوار رۆژی رابردوو لەماوەی سەردانەکانم لەلایەن هاوبەشەکانمانەوە گوێم لێبوو و فێریان بووم."
لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکاشەوە، جۆن کێربی، رێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی ئەمریکا رایگەیاند، "بایدن رۆژی چوارشەممە دەگاتە تەلئەڤیڤی پایتەختی ئیسرائیل و پاشان سەردانی شا عەبدوڵڵای دووەم دەکات لە ئوردن کە هاوبەشێکی نزیکی ئەمریکایە. جگە لەویش، بایدن لەگەڵ هەریەک لە مەحموود عەباس، سەرۆکی فەلەستین و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆدەبێتەوە."
بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، بلینکن نزیکەی 8 کاژێر لە وەزارەتی بەرگریی ئیسرائیل لەگەڵ بنیامین نەتەنیاهووی سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە لەبارەی خەڵکی سڤیلی نێو کەرتی غەززە گفتوگۆی کردووە، ئەمەش دوای ئەوەی نەتەنیاهوو بەڵێنی دابوو کە حەماس لەنێوببات.
لەماوەی گفتوگۆکەدا لەپڕ زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدرێت. بلینکن و نەتەنیاهوو و یاریدەدەرەکانی بۆ ماوەی پێنج خولەک خۆیان لە ژێرزەمینێک حەشاردەدەن دوای ئەوەی سیستمی گومەزی ئاسنین، کە ئەمریکا پاڵپشتی دەکات، توانی مووشەکەکە بتەقێنێتەوە.
یواڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، دوای پێشوازیکردن لە بلینکن رۆژی دووشەممە 16-10-2023 ستایشی ئەمریکای کرد و گوتی، "سوپاسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای هاوڕێمان دەکەم بۆ تەواوی پاڵپشتییەکانیان. سوپاسی سەردانی لۆید ئۆستنی وەزیری بەرگریی ئەمریکا دەکەم کە کەلوپەلی سەربازیی بۆ ناردین."
گالانت رووی کردە بلینکن و گوتی، "جەنابی وەزیر، دەمەوێ بڵێم کە ئەو جەنگە درێژە دەکێشێت و باجەکەی قورس دەبێت. بەڵام ئێمە لەپێناو ئیسرائیل و خەڵکی جوو، لە پێناو ئەو بەهایانەی ئیسرائیل و ئەمریکا باوەڕی پێیەتی، ئەو جەنگە دەبەینەوە."
یاریدەدەرەکانی بلینکن لە لێدوانێکدا رۆژی دووشەممە 16-10-2023 گوتیان، "جیهانی عەرەبی نیگەرانی خەڵکە سڤیلەکەی نێو کەرتی غەززەن. بلینکنیش پەیمانی داوە کە ئیسرائیل بە هاوئاهەنگیی ئەمریکا رێگەدەدات هاریکاریی مرۆیی بگاتە شارەکە."
هەروەها گوتیان، " ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ ئەم مەبەستە پلانێکیان داناوە، بەڵام جارێ نازانین کەی جێبەجێ دەکرێت."
حکومەتی ئەمریکا، (دەڤید ساتەرفیڵد)ـی دەستنیشان کردووە بۆ ئەوەی رۆژی دووشەممە 16-10-2023 بگاتە ئیسرائیل و سەرکردایەتی هاوکارییە مرۆییەکان بکات. ساتەرفیڵد، باڵیۆزێکی خانەنشین کراوە کە پێشووتر بۆ چەندین ساڵ لە ژمارەیەک وڵاتی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست وەک دیپلۆمات کاری کردووە.
ئانتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوە لەبارەی هاوکاریی مرۆیی گوتی، "سەرۆکی ئەمریکا هیواخوازە کە ئیسرائیل دەستپێشخەریی بکات لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی مرۆیی بۆ ئەوەی ژمارەی قوربانیانی سڤیل لەوە زیاتر نەبێت، بەڵام بە رێگەیەک کە حەماس تێیدا سوودمەند نەبێت."
گوتیشی، "هەردوو وڵات کار لەسەر دەستنیشانکردنی چەند ناوچەیەک دەکەن کە لەدەرەوەی سنووری شەڕبێت و خەڵکی سڤیل لەوێ پەنابدەن."
هەرچەندە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەوڵێکی زۆریاندا تا سنووری رەفەح، کە غەززە و میسر بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بکەنەوە؛ بەڵام حەماس رێگەی نەدا کەس لێیەوە دەربازبێت.
هەروەها، "ئەمریکا سەرکەوتووبوو لە رازیکردنی ئیسرائیل بۆ ئەوەی دووبارە ئاو بە خەڵکی کەرتی غەززە بەربداتەوە، دوای ئەوەی ئیسرائیل "گەمارۆی تەواوەتی" خستە سەر کەرتەکە."
یازدە رۆژە شەڕی نێوان بزووتنەوەی حەماس لە فەلەستین و هێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل بەردەوامە، بەپێی دوایین ئامارە فەرمییەکان تائێستا لانیکەم 2750 کەس لە فەلەستین و 1400 کەسیش لە ئیسرائیل، کە زۆربەیان خەڵکی سڤیلن، کوژراون، جگە لەوەی کە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە کەرتی غەززە ئاوارە بوون.
بەیانیی رۆژی شەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، بزووتنەوەی حەماس، ئۆپەراسیۆنی "تۆفانی ئەقسا"ـی دژی ئیسرائیل راگەیاند. ئیسرائیلیش لە وەڵامی حەماسدا ئۆپەراسیۆنی "شمشێری ئاسنین"ـی راگەیاند.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ