مۆزێک لە نیویۆرک بە یەک ملیۆن دۆلار دەخرێتە زیادکردنەوە

17-11-2024
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لێرە لە کوردستان مۆزێک نرخەکەی لە 250 دیناری عێراقی تێناپەڕێت؛ بەڵام لە دیوێکی دیکەی ئەم جیهانە، مۆزێکی دیکە کە هەمان تام و رەنگ و شێوەی هەیە، خراوەتە زیادکردنێکی ئاشکراوە و نرخەکەی لە یەک ملیۆن دۆلارەوە دەستپێدەکات.
 
ئەوەی ئەو مۆزە لە مۆزەکەی لای خۆمان جیادەکاتەوە، ئەوەیە کە وەکو تابلۆیەکی هونەری دەفرۆشرێت، نەوەک میوە.
 
رەنگە هەموومان لەبیرمان بێت، ساڵی 2019 وێنەی مۆزێک بڵاوبووەوە کە بە تیپێک لە دیواری پێشانگەیەکی هونەری درابوو. ئەو کات زیاتر لە هەر تابلۆیەکی دیکەی هونەری، دەنگدانەوەی هەبوو و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنی.
 
ماوریتزیۆ کاتێلان، ئەو هونەرمەندە ئیتاڵییەیە کە ئەو هەرایەی دروستکرد، کاتێک یەکەمین جار و هەر بۆ خۆشی، مۆزەکەی لە دیواری پێشانگەیەکی مەیامی دا.
 
هونەرمەندەکە ئەمجارەش مۆزێک بە تیپێک لە دیوارێک دەدات و دەیەوێت وەکو تابلۆیەکی هونەری لانیکەم بە یەک ملیۆن دۆلار بفرۆشێت.
 
ئەمە دەبێتە سێیەم جار هونەرمەندە ئیتاڵییەکە ئەو کارە بکات؛ دوو جاری پێشتر، سەردانیکارانی پێشانگەکە، مۆزەکەیان خوارد.
 
ئەوەی کە تابلۆی مۆزەکە دەکڕێت، بڕوانامەیەکی پێدەدرێت. بڕوانامەکە رێنوێنیی تایبەتی لەسەرە کە ئەگەر مۆزەکە رزی و تێکچوو، چۆن دەیگۆڕێت و مۆزێکی دیکەی تازە لە شوێنی دادەنێت.
 
لە هەمان زیادخانەدا، ژمارەیەک کاری دیکەی هونەرمەندانی بەناوبانگی ئەمریکی دەخرێنە زیادکردنی ئاشکرا کە بەهاکەیان لە 170 ملیۆن تاوەکو 205 ملیۆن دۆلار دەستپێدەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا

راپۆرتێک: بەشار ئەسەد خۆی فێری زمانی رووسی دەکات و دەیەوێ وەک پزیشکی چاو کار بکاتەوە

دوای ئەوەی لە دەسەڵات دوورخرایەوە و رووی لە رووسیا کرد، ئێستا بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا لەگەڵ خێزانەکەی لە مۆسکۆ ژیانێکی "دەوڵەمەندانە، بەڵام گۆشەگیر" بەسەر دەبەن، ئەمە وەک لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریی رۆژنامەی گاردیانی بەریتانیدا هاتووە