رووداو دیجیتاڵ
رۆژی یەکشەممە، 18-02-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەواوبوونی 60ـەمین خولی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا کۆتایی بە دیدار و کۆبوونەوەکانی هێنا، ئەمەش دوای ئەوەی لە سێ رۆژی کۆنفرانسەکەدا چەندین کۆبوونەوەی گرنگی کرد.
لە دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەشێک لە سەرکردەکان بەبایەخەوە باسیان لە دیدارەکە کرد.
سەرۆکوەزیرانی یۆنان
رۆژی هەینی، 16ـی شوباتی 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ كرياكۆس ميتسۆتاكيس، سه‌رۆكوه‌زيرانى یۆنان کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، ده‌رفه‌ته‌كانى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى يۆنان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، هه‌ڕه‌شه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعشيان له ناوچه‌كه تاوتوێ كرد.
دوای کۆبوونەوەکە، میدیای یۆنان بڵاویکردەوە، "سەرۆکوەزیرانی یۆنان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەسەر هاوئاهەنگی و هاوکاریی ئابووریی یۆنان لەگەڵ عێراق و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست کرد."
سەرۆکوەزیرانی قەتەر
رۆژی هەینی، 16-02-2024 سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، لەگەڵ شێخ محەممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان بن جاسم ئال سانى، سەرۆکوەزیرانی قەتەر کۆبووەوە و جه‌ختيان له گرنگى و پێويستيى هاريكاريى هاوبه‌شى وڵاتانى ناوچه‌كه بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى كرده‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "هاريكاريى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئاڵنگارييه ئه‌منييه‌كان، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو."
لەوبارەوە، وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "شێخ محەممەد بن عەبدولڕەحمان بن جاسم ئال سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر رۆژی هەینی لەگەڵ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆبوونەوە."
وەزارەتی دەرەوەی قەتەر هەروەها نووسیویەتی: "لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەسەر هاوکاریی دوولایەنە و پەرەسەندنەکانی شەڕی غەززە کرا و گەنگەشە لەسەر گرژییەکانی ناوچەکە و چەندین بابەت کران."

وەزیری دەرەوەی تورکیا
کۆبوونەوەکانی رۆژی هەینیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەردەوام بوو، لەوانەش دیدارێکی لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا هەبوو و بيروڕايان لەبارەی دواپێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى، گۆڕييه‌وه.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا جه‌ختيان له پاراستنى ئاساييش و سه‌قامگيرى و هاريكاريى هاوبه‌شى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كان له‌سه‌ر ئاساييش و ئاراميى هه‌ردوو وڵات.
دوای کۆبوونەوەکە، هەژماری وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ئێکس وێنەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی تورکیای بڵاوکردەوە و نووسی: "لە پەراوێزی 60ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبووەوە."
وەزیری دەرەوەی نەمسا
هەمان رۆژ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى به‌شداريكردنی له كاره‌كانى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن له‌گه‌ڵ ئەلێکساندەر شاڵنبێرگ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه. لە کۆبوونەوەکەدا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆيان كرد.
شاڵنبێرگ لە هەژماری خۆی لە ئێکس بڵاویکردەوە: "لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوومەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان لەو ناوچە ناسەقامگیرە هاوبەشێکی گرنگ و جێباوەڕی ئەوروپا و نەمسایە."
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تێڕوانينى خۆيان لەبارەی مه‌ترسييه‌كانى دۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه، هه‌ڕه‌شه‌ى دۆخه‌كه به‌سه‌ر ئاساييش و سه‌قامگيريى جيهان و كاريگه‌ريى خراپيان به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانى ژيانه‌وه، خسته‌ڕوو.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی نەمسا هاوڕا بوون كه "ده‌بێت رێگرى بكرێت له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى دۆخه‌كه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌مه‌لايه‌نه هه‌بێت."
وەزیری بەرگریی بەریتانیا
هەر رۆژی هەینی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وه‌زيرى به‌رگريى به‌ريتانيا تاوتوێی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و لێکەوتەی شەڕ لە غەززەیان کرد.
هەژماری وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لە ئێکس وێنەیەکی گرانت شاپس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا و شاندی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و نووسی، "لە جیهانێکی ترسناکتردا، زۆر گرنگە کە ئێمە پەیوەندییەکانی خۆمان دووپات بکەینەوە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان، ئەمەش بۆ دابینکردنی ئاسایشی گشتی. ئەمڕۆ گرانت شاپس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا بەشداریی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشنی کرد بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئۆکراینا، غەززە و دەریای سوور."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ گرانت شاپس، وه‌زيرى به‌رگريى به‌ريتانيا باسیان لە کاریگەرییەکانی شه‌ڕ له غه‌ززه و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر دۆخى ناوچه‌كه‌وه کرد؛ "هەروەها مەترسی ئەو شەڕانە له‌سه‌ر ئاساييش و ئاراميى وڵات، خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هه‌ردوولا جه‌ختيان كرده‌وه كه ده‌بێ رێگه نه‌درێت ئاڵۆزييه‌كان بۆ ته‌واوى ناوچه‌كه ته‌شه‌نه بكه‌ن، هه‌روه‌ها هاوڕابوون كه پێويسته عێراق خۆى له پشێوى و ئاڵۆزييه‌كان به‌دوور بگرێت."
وەزیری دەوڵەتی ئەڵمانیا بۆ کاروباری بەرگری
کۆبوونەوەیەکی دیکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سيمتجى موله‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كارو‌بارى به‌رگرى بوو کە تێیدا بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی كۆبوونه‌وه‌كه‌وە، وێڕاى تاوتوێكردنى دۆخى ئه‌منيى عێراق و ئاڵۆزييه‌كانى ناوچه‌كه، هه‌ردوولا باسيان له رۆڵ و به‌شداريى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانيا له هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا كرد و تيشكيان خسته سه‌ر هاوكارى و پشتگيريى ئه‌ڵمانيا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان.
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ ئه‌ڵمانيا دووپات كرده‌وه بۆ به‌رده‌واميى ئه‌ركى هێزه‌كانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ستايشى هێزه‌كانى ئه‌ڵمانياى كرد بۆ يارمه‌تيدان و پشتيوانى له پێشمه‌رگه و پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى كارو‌بارى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ يه‌كخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
سيمتجى موله‌ر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک نووسی، "لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن چەندین گفتوگۆی دووقۆڵیم ئەنجامدا... لەوانەش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان."

سەرۆککۆماری ئازەربایجان
رۆژی شەممە، 17-02-2024، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئيلهام عه‌ليێڤ، سەرۆککۆماری ئازەربایجان کۆبوونەوە و پرسی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کاریگەری لەسەر ئارامی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئيلهام عه‌ليێڤ بە فەرمی، نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی كۆنفرانسى داهاتووى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP29) کرد کە بڕیارە ئەم ساڵ لە ئازەربایجان بەڕێوەبچێت.
لەبارەی کۆبوونەوەکە، نووسینگەی سەرۆکایەتیی ئازەربایجان لە وێبسایتی خۆیانەوە بڵاویانکردەوە، "سەرۆککۆماری ئازەربایجان و سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی لە ئیلهام عەلیێڤ کرد و سەرۆککۆماری ئازەربایجانیش سوپاسی کرد. لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوو سەرۆک جەختیان لە هەبوونی گەشتی فڕۆکەی راستەوخۆ لەنێوان شارەکانی عێراق و ئازەربایجان کردەوە."
نووسینگەکەی عەلیێڤ هەروەها نووسیویەتی، "دوو سەرۆکەکە پێداچوونەوەیان بە پرسەکانی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی ئابووری، بازرگانی، کولتووری و مرۆیی نێوان ئازەربایجان و هەرێمی کوردستان کرد. سەرۆککۆمار هەروەها بانگهێشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ ئامادەبوون لە کۆنفرانسی کۆپ 29 کە لە ئازاربایجان بەڕێوەدەچێت."
شای ئوردن
هەر رۆژی شەممە، لەبارەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شا عەبدوڵڵای ئوردن، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، باسيان له مه‌ترسيى ئه‌گه‌رى په‌ره‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و فراوانبوونى كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى كرد.
هەروەها "ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه، بۆيه به پێويستيان زانى له هه‌موو لايه‌كه‌وه هه‌وڵى ئارامكردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه بدرێت." ئەوەش وەکو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە.
هاوکات، هه‌ردوولا خواستى خۆيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌شى ده‌ربڕى.
لای خۆیەوە، دیوانی شاهانەی ئوردن لە ئێکس بڵاویکردەوە: "لە پەراوێزی 60ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، خاوەنشکۆ شا عەبدوڵڵای دووەم لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوویەوە."
وەزیری دەرەوەی بەحرێن
هەمان رۆژ، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و عه‌بدوللـه‌تيف بن را‌شد ئه‌لزه‌ييانى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى بەحرێن خواستى هاوبه‌شيان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى بەحرێن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان ده‌ربڕى.
میدیای بەحرێن لەبارەی دیدارەکەوە بڵاویکردەوە: "ئەمڕۆ دکتۆر عه‌بدوللـه‌تيف بن را‌شد، وەزیری دەرەوەی بەحرێن و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆبوونەوە و باسیان لە رێگەکانی بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان و هاوکارییەکانی نێوان بەحرێن و هەرێمی کوردستانی عێراق کرد لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی، بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندیی هاوبەش."

سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا
رۆژی شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نيكۆل پاشينيان، سه‌رۆكوه‌زيرانى ئەرمینیا لە میونشنی ئەڵمانیا کۆبوونەوە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا بڵاویکردەوە، "سەرۆکوەزیران پاشینیان لەگەڵ نێچیرڤان ئیدریس بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکیان کرد و جەختیان کردەوە لەسەر بەردەوامیی گەشەپێدانی هاوکارییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوانیان."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنيه‌تيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان به‌تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و بازرگانيدا، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى ره‌وشى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و شه‌ڕ له ئۆكراينا، خرانه به‌ر باس و بيروبۆچوونيان له‌باره‌يانه‌وه ئاڵوگۆڕ كرد.
ئەوەش هاتووە، کە هه‌ردوولا ئاماده‌يى و خواستيان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى و له‌مباره‌يه‌وه باس له به‌رنامه‌ى سه‌ردانى چاوه‌ڕوانكراوى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌رمه‌نستان كرا.
دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێـمی کوردستان گوتی، "بەگشتی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا باس لەو هەڕەشانە کران کە لەسەر هەرێمی کوردستان هەن، وەک بۆردوومانەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر و هەڕەشەی گرووپە ''لەیاسا دەرچووەکان'' کە هێرش دەکەنە سەر ئەمنییەت و ئاسایشی ناوچەکە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ