رووداو دیجیتاڵ
دواى به‌شدارييه‌كى كاراى سێ رۆژى له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشدا و كارنامه‌يه‌كى چڕى ديدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى وڵاتان و شانده‌كانيان، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 18ـی شوباتی 2024، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونى كۆنفرانسه‌كه، كۆتايى به سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئه‌ڵمانيا هێنا.
نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان، لەبارەی دۆخى ئه‌منى و سياسيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ئاڵۆزييه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، هه‌ڕه‌شه و ئاڵنگارييه‌كانى به‌رده‌م ئاسايش و سه‌قامگيرى له ناوچه‌كه و جيهان، هه‌روه‌ها لەبارەی بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌ش له بوارى وزه و ئاسايشى وزه و كاريگه‌رييه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وادا، گفتوگۆى كرد و تێڕوانينى هه‌رێمى كوردستانى له‌مباره‌يه‌وه خسته‌ڕوو.
رۆژی پێنجشەممە، 15ـی شوباتی 2024، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفرانسەکە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەڵمانیا و لە هەمان رۆژدا کۆبوونەوە و دیدارەکانی لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی وڵاتان دەستیپێکرد.
رۆژی یەکشەممە، 18-02-2024، دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە سێیەم رۆژی 60ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە میونشن گوتی، ''پەیامی هەرێمی کوردستان لەم کۆنفرانسەدا بۆ جیهان و ناوچەکە و ئەو سەرکردانەی بەشدار بوون ئەوە بوو کە ئێمە لەسەر گرتنەبەری سیاسەتی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لەگەڵ دەسەڵاتی فیدراڵیی عێراق بۆ چارەسەری گرفتەکان بەردەوامین".

دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە یەکەم رۆژی 60ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بە رۆژنامەڤانانی گوت ''کۆنفرانسەکە بۆ گەیاندنی پەیامی هەرێمی کوردستان بە سەرکردەکان و ئەوانەی لەسەر ئاستی جیهان بەشداریی بڕیاردان دەکەن، زۆر گرنگە.''
كارنامه‌ى سێ رۆژى كاره‌كانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان له كۆنفرانسه‌كه‌دا بريتبوو له كۆبوونه‌وه و ديدار له‌گه‌ڵ: سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، سه‌ركۆمارى ئازه‌ربايجان، شاى ئوردن، هه‌ريه‌ك له سه‌رۆكوه‌زيرانى يۆنان، قه‌ته‌ر، ئه‌رمینیا، ئيستۆنيا، له‌گه‌ڵ جێگرى سه‌رۆك و به‌رپرسى باڵاى كاروبارى ده‌ره‌وه و سياسه‌تى ئه‌منيى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا، وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانيا، فه‌ره‌نسا، نه‌مسا، توركيا، كوێت، ڤاتيكان، به‌حره‌ين و وه‌زيرانى به‌رگريى به‌ريتانيا و ئه‌ڵمانيا.
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌ك له شاند و به‌رپرسانى باڵاى ديكه‌ى وڵاتان كۆبووه‌وه، له‌وانه: شاندى كۆنگرێسى ئه‌مريكا له هه‌ردوو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران و پيران، گه‌وره راوێژكارى سه‌رۆكى ئه‌مريكا بۆ كاروبارى وزه و وه‌به‌رهێنان، وه‌زيرانى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانيا بۆ كاروبارى به‌رگرى، كاروبارى ده‌ره‌وه و بۆ هاريكاريى ئابوورى و په‌ره‌پێدان، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى به‌رگريى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى، سه‌رۆكى تيمى سه‌ربه‌خۆى پێداچوونه‌وه‌ى ستراتيژى به ئه‌ركى نێرده‌ى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كاندا له عێراق، شاندى په‌رله‌مانتارانى هه‌رسێ پارتی SPD و CDU و CSUى ئه‌ڵمانى و راوێژكارانى سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ كاروبارى ديپلۆماسى.

دروشمی سەرەکیی کۆنفرانسەکە ئەوەیە کە جەنگ دۆڕانە بۆ هەمووان و سەرکردەکان ئەو پرسە تاوتوێ دەکەن کە چۆن پێکەوە ئەو دۆخی دۆڕانە تێبپەڕێنن و ئاشتی لە رێگەی دیالۆگەوە دەستەبەر بکەن.
بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، کۆنفرانسە ئەمنییەکە لە کاتێکی گرنگدا دێت کە هەردووکیان پریشکی ئاگری جەنگی غەززەیان بەرکەوتووە، بە جۆرێک کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا، هێرشی درۆنی و مووشەکی گرووپە چەکدارەکانی لایەنگری ئێران و هێرشی تۆڵەسەندنەوەی ئەمریکایان بەخۆیەوە بینیوە.
''کاریگەرییەکانی نێچیرڤان بازرانی بەرز دەنرخێندرێن''
دڵشاد شەهاب ئەوەشی خستەڕوو، بەگشتی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا باس لەو هەڕەشانە کران کە لەسەر هەرێمی کوردستان هەن، وەک بۆردوومانەکەی سوپای پاسداران بۆ سەر هەولێر و هەڕەشەی گرووپە ''لەیاسا دەرچووەکان'' کە هێرش دەکەنە سەر ئەمنییەت و ئاسایشی ناوچەکە.
دڵشاد شەهاب گوتی، لە دیدارەکاندا گرنگییەکی زۆر بە رۆڵ و پێگەی هەرێمی کوردستان لە عێراق و رۆژهەڵاتی نێوەڕاست درا؛ ئاماژەی بەوەشکرد، ''رۆڵی سەرۆکی هەرێـمی کوردستانیش بەهۆی ئەو کاریگەرییەی لەسەر بەیەکگەیاندنی بۆچوونە جیاوازەکان هەیبووە، زۆر بەرز نرخێندرا".
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێـمی کوردستان گوتی، لە کۆبوونەوەکاندا لە زاری زۆرێک لە سەرکردەی وڵاتان و بەرپرسانی بیستووە کە هەرێمی کوردستان جێگەی متمانە و بایەخی نێودەوڵەتییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ