لە ئەمریکا کەسێک تەقەی لە دوو ئیسرائیلی کرد کە وایزانیبوو فەلەستینین

18-02-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، پیاوێکی جوو تەقەی لە دوو هاووڵاتیی ئیسرائیلی کرد، کە پێیوابوو هاووڵاتیی فەلەستینین.
 
بەگوێرەی پۆلیسی فلۆریدا، پیاوێک بە ناوی مۆردیکای برافمانی تەمەن 27 ساڵ لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری مەیامی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە پێش بە ئۆتۆمبێلێکی دیکە دەگرێت، کە دوو کەسی تێدا بووە و دەستڕێژی لە ئۆتۆمبێلەکە کردووە، لە ئەنجامدا یەکێک لە سەرنشینەکان بریندار بووە.
 
بەگوێری پۆلیس، رووداوەکە رۆژی شەممە روویداوە و رۆژی دووشەممەش تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرد. 
 
لە لێکۆڵینەوەکاندا برافمان گوتوویەتی "دوو هاووڵاتیی فەلەستینیم بینیوە و هەردووکیانم کوشتووە"، بەڵام دواتر دەرکەوت تەقەلێکراوەکان جوون و خەڵکی ئیسرائیلن، نەشکوژراون بەڵکو بریندار بوون. 
 
ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی ئەمریکی - ئیسلامی لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "ئەمە تەنیا نموونەیەکە لە بەئامانجگرتنی کۆمەڵگەی موسڵمانی ئەمریکا". 
 
ئەنجوومەنەکە رووداوەکە و پۆستی یەکێک لە دوو تەقەلێکراوەکەشی سەرکۆنەکرد. 
 
لە دوای دەستپێکی جەنگی غەززە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل، هێرشی سەر جوو و فەلەستینییەکانیش لە جیهاندا زیادیکردووە. بە گوێرەی ئەنجوومەنە ئەمریکییەکە، پار تووندوتیژی و هێرش بۆ سەر موسڵمانانی ئەمریکا 69٪ بەراورد بە پێرار زیادیکرد. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی باڵای ئەمریکا لە واشنتن

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، پێناسە گومرگییەکانی ئیدارەی ترەمپ پاساویان نییە

دادگەی باڵای ئەمریکا دەڵێ، دۆناڵد ترەمپ دەسەڵاتەکانی خۆی تێپەڕاندووە بە سەپاندنی زنجیرەیەک پێناسی گومرگی بەسەر وڵاتانی جیاوازی جیهاندا. ئەم بڕیارە یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکانی ترەمپی بۆ جێبەجێکردنی کارنامە ئابوورییەکەی پەکخست.