ئەندامێکی کۆنگرێس داوا دەکات رۆژی لەدایکبوونی ترەمپ بکرێتە پشوو

18-02-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسایەکی پێشكێش کردووە، تێیدا داوا دەکات رۆژی لەدایکبوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاتەکە بکرێتە رۆژی پشووی سەرتاسەری. 
 
کلاودیا تێنی، ئەندامی کۆماری پڕۆژەیاساکەی پێشکێش کردووە بۆ ئەوەی رۆژی 14ـی حوزەیران، کە رۆژی لەدایکبوونی ترەمپ، هاوکات رۆژی ئاڵای ئەمریکایە، لە سەرانسەری وڵات بکرێتە پشوو. 
 
تێنی رۆژی دووشەممە لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا هۆکاری بیرۆکەکەی خستەڕوو و رایگەیاند، "وەک چۆن رۆژی لەدایکبوونی جۆرج واشنتن کراوەتە پشوویێکی فیدراڵی، پێویستە وەک رێزێک، رۆژی لەدایکبوونی سەرۆک ترەمپیش بەرز رابگیرێت، لەبەرئەوەی دامەزرێنەری سەردەمی زێڕینی ئەمریکایە."
 
دوای ئەوەی رۆژی هەینی پڕۆژەیاساکەی پێشکێشکرد، لە پۆستێکی دیکەدا تێنی ستایشی ترەمپی کردبوو و نووسیبووی "هیچ سەرۆکێک لە سەردەمی هاوچەرخدا هێندەی دۆناڵد ترەمپ کاریگەریی بەسەر وڵاتەکەماندا نەبووە. پڕۆژەیاسایەکم پێشكێش کرد کە رۆژی لەدایکبوونی ترەمپ و رۆژی ئاڵا بکرێتە پشووی فیدراڵی، بۆ ئەوەی دەستکەوتەکانی سەرۆک ترەمپ لە مەزنکردنەوەی ئەمریکادا بە نەمری بمێننەوە."
 
مانگی رابردوو، ئەدیسۆن ماکدوێل، ئەندامی کۆماری لە ئەنجوومەنی نوێنەران پڕۆژەیاسایەکی دیکەی پێشکێشکردبوو بۆ ئەوەی ناوی فڕۆکەخانەی واشنتن داڵاسی نێودەوڵەتی، بگۆڕدرێت و بە ناوی ترەمپەوە بکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گەشتی تاکسییەکانی چین بە دەنگ و ڤیدیۆ تۆمار دەکرێن.

بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لە تاکسییەکانی چین، رێژەی تاوانی 7 هێندە کەمکردووەتەوە

دەمێکە چین سەردەمی تاکسی میتەر یان پێوەری ئەلیکترۆنی تێپەڕاندووە، جگە لە شوێنهەڵگر (GPS)، هەموو گەشتەکان بە دەنگ و ڤیدیۆ تۆماردەکرێن، ئەمەش وایکردووە تاوانی نێو تاکسی حەوت هێندە کەم بکات.