فەرەنسا ریکۆردێکی مێژوویی تۆمار کرد؛ 35 رۆژە باران دەبارێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەستەی کەشناسیی فەرەنسا رایگەیاند، وڵاتەکە درێژترین ماوەی بارانبارینی بەردەوامی لە مێژووی خۆیدا تۆمار کردووە، کە لە دەستپێکردنی تۆمارە کەشناسییەکان لە ساڵی 1959ـەوە وێنەی نەبووە.
 
رۆژی چوارشەممە، 18-02-2026، کەشناسیی فەرەنسا بڵاویکردەوە، بارانبارینەکە بۆ ماوەی 35 رۆژی لەسەر یەک لە 14ـی کانوونی دووەمەوە دەستی پێکردووە و تاوەکو 17ـی شوبات بەردەوام بووە. شارەزایان پێشبینی دەکەن ئەم ماوەیە درێژتر ببێتەوە، چونکە پێشبینیی بارانی زیاتر دەکرێت.
 
بارانە بە خوڕەکان بوونەتە هۆی دروستبوونی لافاوی گەورە لە چەندین ناوچە. ئەمڕۆ چوارشەممە بێسەروشوێنبوونی پیاوێک راگەیێندرا دوای ئەوەی بەلەمەکەی لە رووباری لوار ژێرئاو کەوت. 
 
ئێستا 4 هەرێم لە رۆژئاوای فەرەنسا لەژێر "هۆشداریی سوور"دان، چونکە ئاستی ئاوی رووبارەکان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە. لایەنە پەیوەندیدارەکان نیگەرانن کە بە گەیشتنی زریانی (پێدرۆ) و بەرزبوونەوەی شەپۆلەکانی دەریا، بارودۆخەکە خراپتر ببێت.
 
جگە لە فەرەنسا، چەندین وڵاتی دیکەی ئەورووپاش رووبەڕووی کەشوهەوایەکی تووند و لافاو بوونەتەوە. لە پۆرتوگال، تەرمی ژن و پیاوێکی تەمەن 60 ساڵ لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیاندا دۆزرایەوە لە ناوچەیەک کە لافاو دایپۆشیبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

موسڵمانان لە مزگەوتێکی کوالالامپوری مالیزیا یەکەم تەراویحی رەمەزانی ئەم ساڵیان ئەنجامدا. وێنە: AFP

موسڵمانانی ئایسلەندا زیاتر لە 18 کاژێر بەڕۆژوو دەبن

بەپێی لێکدانەوە فەلەکییەکان، ئەم ساڵ تێکڕای کاژێرەکانی بەڕۆژووبوون لە جیهاندا لە نێوان 12 بۆ 18 کاژێر دەبێت. وڵاتانی باکووری ئەورووپا و کەنەدا لە سەرووی لیستی ئەو ناوچانە دێن کە درێژترین ماوەی بەڕۆژووبوونیان هەیە.