پۆلیسی ئیسپانیا هاککەرێکی دەستگیر کرد کە بە یەک سەنت هوتێلی دەگرت

18-02-2026
تەنیا ئەحمەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی ئیسپانیا رایگەیاند، گەنجێکی 20 ساڵانیان دەستگیر کردووە کە تۆمەتبارە بە هاککردنی ماڵپەڕێکی جیهانیی بۆ حیجزکردنی هۆتێل، کە تێیدا توانیویەتی ژووری هۆتێلە زۆر گرانبەها و لوکسەکان بە نرخی تەنیا "1 سەنت" بۆ خۆی بگرێت. 
 
ئەمە بە یەکەمین تاوانی ئەلیکترۆنی لەو جۆرە دادەنرێت کە تاوەکو ئێستا لەو وڵاتەدا تۆمار کرابێت.
 
شێوازی هاککردنەکە
 
تۆمەتبارەکە لەرێگەی دەستکاریی سیستمی پارەدانی ماڵپەڕەکەوە، پڕۆسەی پشتڕاستکردنەوەی کارتە بانکییەکانی گۆڕیوە بە جۆرێک کە هۆتێلەکە وا دەردەکەوت پارەکەی بە تەواوەتی وەرگرتووە، بەڵام راستییەکەی تەنیا بڕێکی زۆر کەم کە تەنیا 1 سەنت بووە لە هەژمارەکەی بڕاوە بۆ ئەو ژوورانەی کە نرخی یەک شەو مانەوە تێیاندا دەگەیشتە 1,000 یۆرۆ (نزیكەی 1,200 دۆلار).
 
کەوتنە داوی پۆلیس
 
پۆلیسی نیشتمانیی ئیسپانیا ئاماژەی بەوە کرد، ئەم هاککەرە کە هاووڵاتییەکی ئیسپانییە، تەنیا بەوە نەوەستاوە، بەڵکو لە کاتی مانەوەیدا کەلوپەلەکانی ناو مینی باڕی بەکارهێناوە و هەندێک جاریش بەبێ پارەدانی پسوڵەکانی دیکە هۆتێلەکەی جێهێشتووە. لە کاتی دەستگیرکردنیدا، لە هۆتێلێکی لوکسی مەدرید بووە و حیجزی 4 شەوی هەبووە کە کۆی بەهاکەی 4,000 یۆرۆ بووە.
 
 
زیانە داراییەکان
 
رۆژی چوارشەممە، 18-02-2026، گوتەبێژێکی پۆلیس رایگەیاند، ئەم گەنجە چەندین جار لە هۆتێلە جیاوازەکان ماوەتەوە و زیانی زیاتر لە 20,000 یۆرۆی بەو کەرتە گەیاندووە. 
 
لێکۆڵینەوەکان دوای ئەوە دەستیان پێکرد کە ماڵپەڕێکی ئۆنلاین بۆ حیجزکردن گومانی لە هەندێک چالاکیی گوماناوی هەبوو. هەرچەندە سەرەتا وا دیار بووە مامەڵەکان بە دروستی کراون، بەڵام فێڵەکە چەند رۆژێک دواتر ئاشکرا بووە، ئەویش کاتێک سیستمی پارەدانەکە بڕە پارە راستییەکەی بۆ کۆمپانیا زیانلێکەوتووەکە گواستووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساریسا لەگەڵ کتێبەکەی

ژنێکی کورد کتێبێک بە زمانی فینلەندی بڵاودەکاتەوە؛ "ساریسا ژنێکی بێ نیشتمان"

ساریسا زەنگيبەند، خانمێکی خەڵکی شاری سنە، 11 ساڵ لەمەوبەر وەک پەنابەرێک گەیشتووەتە فینلاند، بەڵام 7 ساڵی یەکەمی ژیانی لەو وڵاتەدا لەنێو ترس و تووندوتیژیدا بەسەر بردووە. ئەو ژنە توانیویەتی بەسەر ئەو بارودۆخە سەختەدا زاڵ بێت و لە بواری تەندروستیی دەروونیدا بخوێنێت و کار بکات. ئێستا چیرۆکی ژیانی خۆی لە کتێبێکدا بە زمانی فینلەندی و بە ناوی "من ساریسا، ژنێکی بێ نیشتمان" بڵاوکردووەتەوە.